سڵاو، شنیار ئەنوەر م

 ئەندامی پەرلەمانی کوردستانم لە فراکسیۆنی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان، لە هەڵبژاردنەکانی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٤ ی پەرلەمانی کوردستان لەسەر بازنەی پارێزگای سلێمانی وەک دووەهەمین بەرزترین دەنگی کاندیدانی ژن لە ئاستی پارێزگای سلێمانی سەرکەوتنم بەدەستهێنا بۆ پەرلەمانی کوردستان.

لەدایکبوون و خێزان

لە دایکبووی شاری سلێمانیم، خێزانەکەم مێژوویەکی پڕ شکۆیان هەیە لە کۆڵنەدان و خەباتکردن لەپێناو کوردستان، باپیرم لە کەرکوک شە‌هید بووە، چەند گەنجی خێزانەکەم لە زیندانەکانی موسڵ و ئەبوغرێب لەسێدارە دراون.

ئەزموونی سیاسی

وەک شنیار ئەزموونی زیاتر لە ١٥ ساڵی کاری ڕێکخراوەیی و سیاسییم هەیە لە کوردستان و ئەمریکا، ئەندامی حزبی کۆماری بووم لە ئەمریکا، ئەندامی تیمی بانگەشەی دۆنالد ترەمپی سەرۆکی  ئەمریکا، بووم.

ئەزمونی نوسین ئەکادیمیی

خاوەنی دوو بروانەمای بەکالۆریس و ماسەتەرم لە کۆمەڵناسی لە زانکۆی سلێمانی لە کوردستان و زانکۆی باباساحیب لە هندستان، ئێستاش خوێندکاری دوا قۆناغی خوێندی باڵام لە زانکۆی ڤێرجینیا تێک لە ئەمریکا لە سیاسەتی گشتی. هەروەها خاوەنی دەیان وتار و توێژینەوەی کوردی و ئینگلیزیم دەربارەی پرسەکانی سیاسەت، جوڵانەوە سیاسی و کۆمەڵایەتیەکان، هەلئاوسانی ئابوری، کاریگەری ناتۆ و هاوسەنگی هێز لە جیهان دا، دیسکۆرسی سیاسی و پۆپۆلیزم، پرسی ئازادی رادەربرین، و میدیا و کاریگەری لەسەر رای گشتی.


پێتخۆشە بمبینی؟ پەیوەندیم پێوەبکە

"هەرگیز لەبەدەستهێنانی خەونەکانتان کۆڵمەدەن، ئەڵماس لەژێر زۆرترین فشاردا دروست دەبێت"

لەم گەشتە لەگەڵم بن، لەگەڵتان ئەبم