پرۆژەکان
هێزی سەوز
هێزی سەوز لە هەموو بوارەکاندا خزمەت دەکات
بە هاوبەشی نوێنەرایەتی گشتی کۆلێجی کارگێڕی و ئابووری و بەسەرپەرشتی نوێنەرانی گشتی کۆلێج خولێکی تۆپی پێمان بۆ خوێندکارانی زانکۆی سلێمانی کردەوە.
ئامانجمانە لە ڕێگەی ئەم خولانەوە کاریگەری تەندروستییەکی باش و پتەوکردنی پەیوەندی کۆمەڵایەتی زیاتر بێت ، وە هاوکاری گەنجان بین بۆ بەردەوامبوون لە کارێکی بەسوود، بەجێهێشتنی کارە ناخوازراوەکان.
کە دەڵێین جیاوازین، مەبەستمان ئەوەیە...
جیاوازی ئەم چالاکییەمان ئەوەیە کە بۆ مزگەوتی باڕۆیی شەهید سۆلەرپەناڵی بۆ دانرا.
ئامانجمان خزمەتە.
بەردەوامین چاوەڕوانی بڕۆژەی گەورەتربن.
پانۆرامای نۆژەنکردنەوەی قوتابخانەی باڕۆیی شەهید.
بەڵێنی پێداین و جێبەجێی کرد.
"موختاری گەڕەکی ژاڵەی سەروو"
لەچوارچێوەی کار و پڕۆژەکانی هێزی سەوزدا شنیار ئەنوەر پەرلەمانتاری کوردستان و سەرپەرشتیاری پڕۆژەی هێزی سەوز، سەردانی گەڕەکی ژاڵەی کردەوە و بەڵێی نۆژەنکردنەوەی قوتابخانەی ژاڵەی سەرووی جێبەجێکرد، کە لەکاتی بانگەشەی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بەڵێنی پێدابوون.
نۆژەنکردنەوەی قوتابخانەی ژاڵەی سەرو لەچوارچێوەی کار و پڕۆژە خزمەتگوزاریەکانی هێزی سەوزدایە، کە تائێستا چەندین پڕۆژەی نۆژەنکردنەوە و دابینکردنی پێداویستییەکانی قوتابخانە و مزگەوتی جێبەجێکردووە، بێجگە لە پڕۆژەکانی وەک هاوکار گەنج لەدابینکردنی پێداویستی کارکردن و یارمەتی دانی کەسانی کەمدەرامەت و چالاکیی ژینگەیی و کردنەوەی چەندین خول و ڕاهێنانی بێبەرامبەر، لەبوارە جیاوازەکاندا بۆ گەنج.
دەقی سوپاسنامەکەی موختاری گەڕەکی ژاڵەی سەروو
سوپاس و پێ زانینمان بۆ خاتوو شنیارئەنوەر کەلە
کاتی بانگه شەی هەڵبژاردن بەڵێنی پێداین قوتابخانە کەمان بۆ نۆژەن بکاتەوه ئەمڕۆ دوای هەڵبژاردن گەڕایەوه
گوونده کەمان و بەڵێنەکەی خۆی جێبەجێ کردوو
دەستیان کرد بەنۆژەن کردنەوەی قوتابخانه کەمان خۆزگه هەموو ئەوە بەرپرسان و پەڕلەمانتارانەی که بەڵێنیان به هاوڵاتیانداوه.
ساحێبی قسەو بەڵێنه کانیان بن وەک خاتوو شنیارئەنوەر
سوپاس بۆ مامۆستاخەمخۆرەکانی قوتابخانه کەمان
مامۆستا پەروین و مامۆستا لوقمان
کەهەمیشه له هەوڵ و تێکۆشاندان بۆ خزمەت به قوتابخانه کەمان سوپاس بۆ هەموو مامۆستا بەڕێزه کانیش
سوپاس بۆ ڕیش سپیەکانی گوونده که مان
"زۆر سوپاسی شنیارخان و هێزی سەوز دەکەین، کەبەردەوام پشگیری ژینگە پارێزانن".
ژینگە پارێزێک
خەونەکانتان بۆ دەکەین بە ڕاستی. شنیار ئەنوەر سەرپەرشتیاری هێزی سەوز بیرۆیەکی نوێ دەباتە زانکۆی سلێمانی و جێبەجێی دەکات
"ژینگە پارێزان چینێکی گرنگی کۆمەڵگان، گەر ئەوان نەبن شار و وڵاتمان پیسی دەیگرێ"ٚ.
هیوای هەژاران
لەژێر دروشمی هێزی سەوز دۆستی ژینگەیە.
لەخزمەت هەموو چین و توێژێکداین.
بەژداریکردنی شنیار ئەنوەر سەرپەرشتیاری پڕۆژەی هێزی سەوز و ستافی هێزی سەوز لەچالاکییەکدا کە هیوای هەژاران بۆ ژینگە پارێزانی ڕێکخستبوو.
لەژێر دروشمی هێزی سەوز لەخزمەت هەموو بوارەکاندا
لەچوارچێوەی نۆژەنکردنەوە و دابینکردنی پێداویستییەکانی قوتابخانەی باڕۆیی شەهید و دانانی تاقە شەمسی بۆ قوتابخانەکە،
لەسەر داوای ئەنجومەن و مامۆستای ئاینی مزگەوتەکە، تاقە شەمسیمان بۆ مزگەوتی گوندەکەش دانا.
جیاوازی ئەم چالاکییەش ئەوەبوو کارێکی جیاوازمان بۆ کردن لەپێناو دابنیکردنی کارەبای بەردەوام.
بەسپۆنسەری (هێزی سەوز) خولێکی تۆپی پێ بۆ خوێندکارانی کۆلێجی کارگێڕی و ئابوری زانکۆی سلێمانی کرایەوە.
زۆر سوپاس شنیارخان و هێزی سەور دەکەین، بۆ نۆژەنکردنەوەی دابینکردنی تەواوی پێداویستییەکان بۆ مەکتەب و مزگەوتی گوندی باڕۆیی شەهید،مەکتەبەکەمان لەسەرەتای دروستبوونییەوە نۆژەننەکرابۆوە.
“موختاری گوندی باڕۆیی شەهید”.
دەستخۆشی لە شنیارخان و هێزی سەوز دەکەم جێدەستتان دیارە لەقوتابخانەکەمان، کە سەیری پێشتر و دواتری قوتابخانەکەمان دەکەین زۆر جوان بووە.
قوتابخانەکەمان دەکەین زۆر جوان بووە.
بیبینن چۆن دەستمان پێکرد، کۆتاییەکەی بەدڵخۆشکردنی ئەوان کۆتایی هات.
بەڵام ئێمە کۆتاییمان پێنەهێناوە
بەردەوامین، ✊
چاوەڕوانی پڕۆژەی تر بن💚
نۆژەنکردنەوە و دابینکردنی پێداویستییە گرنگەکانی قوتابخانەی باڕۆیی
یە کێک چالاکییە ناوازەکانی ئەمجارەی هێزی سەوز بوو.
کەدەڵێین ڕکابەرمان نییە، مەبەستمان ئەمەیە
لەچوارچێوەی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکانی هێزی سەوزدا، بەسەرکەوتویی و پاش ماوەیەکی زۆر کارکردن تیایدا قوتابخانەی باڕۆیی شەهیدی بنەڕەتی
نۆژەنکرایەوە و تەواوی پێداویستییە گرنگەکانی بۆ دابینکرا و لەمەراسیمێکدا
پێشکەشی قوتابییان و مامۆستایانی کرایەوە.
(هێزی سەوز سنور بڕە).
گوندی باڕۆیی شەهید کۆتا گوندی قەزای بازیانە لە پارێزگای سلێمانی.
مامۆستای ئاینی و پیاوماقوڵانی گوندی باڕۆیی شەهید، لەبەرامبەر نۆژەنکردنەوەی قوتابخانەی باڕۆیی شەهید و دانانی تاقە شەمسی بۆ مزگەوت و مەکتەبەکە، پەیامی دەستخۆشی و سوپاسگوزاری بۆ سەرپەشتیاری پڕۆژەی هێزی سەوز دەنێرن.
شنیار خان بەم کارەی وەک کاریزمایەک پاڵپشتی خۆی بۆ
کەرتی پەروەردە و بەتایبەت مامۆستایان و خوێندکاران دەربڕی.
دایکی قوتابی
بەسپۆنسەری (هێزی سەوز)
نوێنەرایەتی گشتی کۆلێجی کارگێڕی و ئابووری بەسەرپەرشتی نوێنەرانی گشتی کۆلیج هەستاوە بەکردنەوەی خولێکی تۆپی پێ بۆ خوێندکارانی کۆلێجمان بە سپۆنسەری (هێزی سەوز ) هێزی سەوز پڕۆژەیەکی خۆبەخشیە دەتوانێت ببێتە هۆی دروستکردنی پەیوەندییەکی بەهێز و درێژخایەن کە یارمەتیت دەدات ئەزموونی کرداری بە دەست بهینیت
،لەبەرواری 28/4/2025ڕۆژی دووشەمە دەست پێدەکات یاریەکان ڕۆژ نا ڕۆژیک ئەنجام دەدرێ.
دڵخۆشی خۆیان دەردەبڕن.
زۆر دڵمان خۆشە لەبەرئەوەی بەهۆی ئێوەوە قوتابخانەکەمان جوان بوو، دەستخۆشی لە شنیارخان و هێزی سەوز دەکەین.
“قوتابیانی قوتابخانەی ئازادی کوڕان”.
زۆر سوپاسی شنیارخان و هێزی سەوز دەکەین، تەواوی ئەو پێداویستیانە و ئەو کارانەی بۆ قوتابخانەکەمان کراوە زەرووربووە.
بەڕێوەبەری قوتابخانەی ئازادی کوڕان.
هێزی سەوز، زیاتر لەوەی پێشبینی دەکەیت
COMMING SOON⌛ چاوەڕوانمان بن
( هێزی سەوز ) بە پڕۆژەیەکی گەورە و جوان دێتەوە مەیدان
.ڕکابەرمان نییە
خەریکی ئامادەکارین بۆ بەخشینی دیاری بەسود بۆ تەلەبە چاوگەشەکان🛍️🎁
چاوەڕوانبن......
شنیار ئەنوەر دیاری بەخشیە بچوکترین ئەندامی هێزی سەوز
هێزی سەوز دروستکردنەوەی هیوایە.
I'll guide you to amazing places
هێزی سەوز، دۆستی ژینگەیە،
لەژێر دروشمی هێزی سەوز دۆستی ژینگەیە هەستاین بە بەرزڕاگرتنی ڕۆژی ژینگەی کوردستان، بە پاکردنەوەی شەقامی سەهۆڵەکەی سلێمانی.
بەم کارە پەیامێکمان بە خەڵک گەیاند کە ڕێز لە ژینگەپارێزان بگرن و هەم بە پاکڕاگرتنی ژینگە، تەندروستییەکی باش بۆ خۆیان فەراهەم بکەن.
لەیادی 37 ساڵەی ئەنفالدا پەیامێکی بۆ گەنجان هەیە و دەڵێت پێویستە هەموو تاکێکی کورد وەسیەت نامەکەی قازی محەمەد بخوێنێتەوە.
I'll guide you to amazing places
بەهێزکردنی تواناکانی گەنج گەرەنتی ئایندەیەکی گەشتر دەکات.
هێزی سەوز، بۆ خزمەتی هەموو چین و توێژێکە.
لەچوارچێوەی چالاکییەکانیدا هێزی سەوز خولێکی نوێی بۆ گەنجان کردەوە
لەژێر ناونیشانی Motivaition speach (هاندان).
خولەکە ئەزمونی گەنجێک بوو کە لەسفرەوە دەستی پێکردووە، وەک هاندانێک بۆیان بەمەبەستی گەشتن بەوەی ئامانجیانە.
هێزی سەوز پیرۆزباییەکی تایبەتی جەژنی ڕەمەزانتان لێدەکات،هیواخوازین هەمیشە لەخۆشیابن و جەژنی ڕەمەزان جەژنی پێکەوەیی و ئاشتی و ئارامی بێ بۆ هەموو موسوڵمانان.
ماندوبونی جەستە لە ئیشکردندا نابێتە هۆی دڵ ناخۆشی و ماندوبونی مێشک، بەلکو تەنیایی، نەبونی پەیوەندی کۆمەلایەتی، نەکردنی کاری خێرخوازی، نەبونی هەرەوەزی و گروپ هۆکارن بۆ خەمۆکی و دڵتەنگی.
خۆشەویستانی هێزی سەوز، دووبارە نەورۆزتان پیرۆزبێت.
هێزی سەوز بۆ خزمەتی هەموو چین و توێژێکە.لەچوار چێوەی پڕۆژەکانیدا هێزی سەوز هەستا بە دابەشکردنی کۆمەڵێک پێداویستی بەسەر کەسانی کەم دەرامەت دا لە پێناوی ئەوەی بەشێک لە پێویستیەکانیان بۆ پڕ بکەینەوە.
هێزی سەوز بەردەوامە…….
هێزی سەوز؛
هێزی سەوز پرۆژە و دەستپێشخەریەکی نوێ یە بۆ خستنە گەری هیزی خۆبەخش بۆ ئاوەدانکردنەوەی کوردستان لە چەندین بواری جیاجیا. پرۆژە بە پشتیوانی بەرێز قوباد تاڵەبانی ئەنجام دەدرێت،و سەرپەرشتی گشتی پرۆژەکە بەرێز شنیار ئەنوەر ، ئەندامی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی یەکێتی.
پرۆژەکە بەمزوانە لە چەندین ئاستی جیاجیا دەجێتە بواری جێبەجێکردن و سەرجەم ناوچەکانی پارێزگای سلێمانی دەگرێتەوە....
هێزی سەوز دەنگتان دەبیستێت، دەبێتە دەنگی ئێوە
گێڕانەوەی هیوا بۆ گەنج یەکێکە لە ئامانجەکانی پڕۆژەی هێزی سەوز
بەپشتیوانی بەڕێز قوباد تاڵەبانی و بەسەرپەرشتی
شنیار ئەنوەر ئەندامی پەرلەمانی کوردستان کارەکانی بەڕێوەدەبات.
هێزی سەوز، شانازی بە کلتور و جلی کوردی نەتەوەکەی خۆی دەکات.
لە ڕۆژی نیشتمانی جلی کوردی، ڕەمزی نەتەوەی کورددا، هێزی سەوز بەچالاکییەکی جیاواز سەردانی سەرجەم چین و توێژەکانی ناو شاری سلێمانیان کرد و لەسروشتی جوانی کوردستانەوە چەپکە گوڵی نێرگزییان پێشکەش بە هاوڵاتیان کرد.
هێزی سەوز ڕۆژی جلی کوردی لە کوردانی هەر چوار پارچەی کوردستان پیرۆز دەکات.
چاوەڕوانی کۆتایی هات
چاوەڕوانی کۆتایی هات، شار نوێدەکەینەوە.
نۆژەنکردنەوەی قوتابخانەی ئازادی کوڕان لەشاری سلێمانی یەکێک لە پڕۆژە گەورە و گرنگەکانی هێزی سەوزە.
پڕۆژەکە چەندین چالاکی و کاری جۆراوجۆری لەخۆگرتووە و لەیەکەم هەنگاودا لەسەر داوای مامۆستایانی قوتابخانەکە لەشنیار ئەنوەر ئەندامی پەرلەمانی کوردستان و سەرپەرشتیاری پڕۆژەی هێزی سەوز هەستان بە نۆژەکردنەوەی.
پڕۆژەی هێزی سەوز لەژێر ڕۆشنایی دروشمەکانیدایەتی کەڕایگەیاندووە و دەڵێت؛ هێزی سەوز
خزمەتە نوێبونەوە، ژیانەوە و بونیادنانەوەیە.
لەبەشی دووەمی ئیڤێنتی دواڕۆژی سوپاسگوزاری و دەستپێکی هێزی سەوز، باس لە ئامانجی پڕۆژەکە و ئەرک و کارەکانی کرا
هێزی سەوز، ناوێکی هەڵبژێردراوی مەبەستدارە.
پڕۆژەی هێری سەوز بە پشتیوانی بەڕێز قوباد تاڵەبانی و بەسەرپەرشتی شنیار ئەنوەر ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی یەکێتی ڕاگەیەندرا.
لەبەشی دووەمی ئیڤێنتی دواڕۆژی سوپاسگوزاری و دەستپێکی هێزی سەوز، باس لە ئامانجی پڕۆژەکە و ئەرک و کارەکانی کرا.
هێزی سەوز پڕۆژەیەکی فرەڕەنگی خزمەتگوزارییە، پێک دێت لەچەندین کڵەبی جۆراوجۆر و گرنگ پەیوەست بە هاوڵاتییانەوە. بۆ خزمەت، نوێبونەوە، ژیانەوە و بونیادنانەوە.
گەر تۆش دەتەوێت بەژداربی لەپڕۆژەیەکی گرنگی وەک هێزی سەوز و جێدەستت دیاربێ و ئەزموونی کرداری بەدەست بهێنیت، دەتوانیت پەیوەندیمان پێوەبکەیت لەڕێی ژمارەی پەیوەندییەوەبێت، یاخود سۆشیاڵ میدیاکانی هێزی سەوز.
چاوەڕوانی کۆتایی هات
هێزی سەوز گەشت..
ئەم شەو کاتژمێر ٧:٣٠
چاوتان لەسەر سۆشیاڵ میدیاکانی هێزی سەوز بێت..
بەهێزکردنی تواناکانی گەنج گەرەنتی ئایندەیەکی باشتر دەکات
بەسەرپەرشتی نوسینگەی پەرلەمانتار شنیار ئەنوەر، خولێکی راهێنان بۆ گەنجان دەکرێتەوە بۆ پێشخستنی تواناکانی خۆیان لە بواری فۆتۆگرافی. خولەکە بێ بەرامبەرە و ئامانج لێی فێرکردنی گەنجانە کە چۆن لەرێگەی وێنەوە چیرۆکی گرنگ دروست بکەن، سەلیقەی بەکارهێنانی کامێرا و تەکنیکەکانی وێنەگرتن پێشبخەن وەک رێگایەک بۆ بەدەستهێنانی دەرفەتی کار.
ببینن پێکەوە چیدەکەین! کاتێک باسی گەڕانەوەی هیوا دەکرێت هەمووان پێکەوە سەرنجمان دەچێتە سەر هێزی سەوز. چاوەروان بن.
هێزی سەوز
هێزی سەوز ناوێکی هەڵبژێردراوی مەبەستدارە.
سەوز بە مانای ئاشتی، دەستپێکردن، خزمەت، دۆستی ژینگە، ژیانەوە و نوێبوونەوە دێت.
ئەرکی ئەم هێزەش کۆکردنەوەی زۆرترین خۆبەخشە تابتوانین گەنجەکانمان ئاشتبکەینەوە بەکۆمەڵگاکەی خۆیان بەبێ جیاوازی چین و توێژەکان، لە چوارچێوەی پڕۆژەیەکی فرەڕەنگی مەزن بۆ خزمەتی کوردستان.
هێزی سەوز
هێزی سەوز بەمانای ئاشتی، دەستپێکردن،خزمەت، دۆستی ژینگە،ژیانەوە و نوێبوونەوە
هێزی سەوز
هێزی سەوز پرۆژەیەکی خۆبەخشییە، دەتوانێت ببێتە هۆی دروستکردنی پەیوەندییەکی بەهێز و درێژخایەن کە یارمەتیتدەدات ئەزمونی کرداری بەدەستبهێنیت.
هێزی سەوز
سەوز ژیانە، هیوای کوردستانە
Green Force هێزی سەوز
ئایا تا ئێستا پڕۆژە خزمەتگوزارییەکانی هێزی سەوزت بینیوە؟
بەمزوانە، هێزی سەوز شار سەوزتر دەکاتەوە
پرۆژەکانی پێشوو
پرۆژەی ٤٣
پرۆژەی ٤٣، دەستپێشخەرییەکی نوێی شنیار ئەنوەر بوو کە بەر لە کاندیدیبونی بۆ پەرلەمانی کوردستان دەستیپێکرد و چەندین چالاکی و پرۆژەی جۆراو جۆریان لە ناوجە جیاوازەکانی پارێزگای سلێمانی ئەنجام دا لەبواری پەروەردە، ژینگە، مزگەوت، پرسی پرۆیی و جیهانی وەک گەیاندنی کەیسی ئەنفال بە کۆنگرێس، و چەندین بواری تر کە بە دەیان خۆبەخش کاری تێداکرد. ئەمانەی خوارەوە بەشێکن لە چالاکیەکانی ٤٣.
ژیانەوە و پاککردنەوەی تاڤگەی سەرچنار
لە مانگی ئابی ٢٠٢٤ وەک دەستپێشخەرییەک کەمپینی ٤٣ ی راگەیاند، کە بریتی بوو لە کۆکردنەوەی تیمێکی گەنج بۆ ئاستکردنەوەی گەنجان و خەڵکی شار لەگەڵ شار و ناوچەکانی خۆیان، پرۆژەکە لە گردی تاڤگەی سەرچنارەوە دەستمان پێکرد، ئەو گردە لە یادەوەری زۆربەی خەلکی سلێمانی دا جێگەیەکی تایبەتی هەیە، من بە بیرمە باوکم بە منداڵی دەیبردین بۆ ئەم جێگایە و کاتێکی خۆشمان بەسەر دەبرد، بۆیە پرۆژەی ٤٣، پرۆژەی هیوا و هەستانەوە لێرەوە لەدایک بوو، کە تیمێکی ٤٣ کەسی بۆ ماوەی دوو هەفتە کاری تێدا کرد، بە زیاتر لە ٤ تەن خاشاکی لێ فرێدرا و ژیانی بۆ گەرێنرایەوە......
نۆژەنکردنەوە و جوانکردنی مزگەوتی بانەلێ
مزگەوتی بانەلێ لە شارباژێر
مزگەوت لە نێو کۆمەلگەی کوردی دا، بەتایبەت لە گوند و ناوجە دورەدەستەکان دا وە لە مێژوی کۆمەلەگەی کوردستان دا تەنیا جێگەیەک نیە بۆ پەرستش، بەلکو جێگای کۆبونەوە و پێکەوەی کۆمەلگەکانە، جێگای باس و خواسی ژیانە، جێگای پەروەردەکردنی منداڵان و سازکردنی مەجلیسی هاوسەرگیری و پێکهێنانی کۆمەڵایەتی یە. لە کۆنیشتدا زانا گەورەکانی کۆمەلگە هەر لە مزگەوت دا پەروەردە بوون، گوندی بانەلێ لە ناوجە جوانەکەی سار باژێر پەیوەندیان پێوەکردم و منیش لەگەل گەنجکانی گوندو تیمەکەم توانیمان مزگەوتەکە نۆژەن بکەینەوە....
پرۆژەی کەیسی ئەنفال لە کۆنگرێس

ئەنفالو کۆنگرێسی ئەمریکا
کاتێک کە گەرامەوە کوردستان سەردانی شاری چەمچەماڵم کرد، یەکە شوێنیش کە سەردانم کرد، سەردانی مۆنۆمێنتی ئەنفال م کرد، لەوێ ئاشنا بوم بە چیرۆکی پر لە ئازار و خەمناکی ئەنفال وکەسوکاری ئەنفال، هەروەها ئاشنا بووم بە چیرۆکی ئزایەتی و کۆڵنەدان، هەر لەو سەردانە بیرۆکەی گەیاندنی کەیسی ئەنفال و جینۆساید م لەگەڵ باسکرا کە بیگەینەم کۆنگرێسی ئەمریکا و هەتا هەنگاوبنرێت بۆ بە جینۆساید ناسادنی ئەنفال لە کۆنگرێسی ئەمریکا. بۆ ئەو مەبەستە ژمارەیەک زۆر بەڵگە و دۆکیۆمێنتی فەرمی رژێمی بەعس و دۆکیۆمێنتی تاوانەکانی بەعس و گۆری بەکۆمەل کە لاشەی منداڵ و ژن و بەتەمەن پێکەوە تێیدا نێژرابوو. بۆیە بریارمدا کەمپینی هەلبژاردن رابگرم و بگەرێمەوە بۆ ئەمریکا، ئەوەبوو وەک هەنگاوی یەکەم ئەمانەتەکەم گەیاندە کۆنگرێس و هەنگاوی دواتریش دەستپێدەکات بۆ بردنە پێشەوەی ئەم کەیسە و بە جیهانیکردنی....