خیانەتی کورد لە کورد
شنیار ئەنوەر
مێژوی پارتی بخوێننەوە پڕێتی لە خیانەت،
٣١ی ئاب یەکێکی ترە لە خیانەتەکانی پارتی.
ئەو خیانەتەی کە تێدا زیاترە لە٢٣٠ پێشمەرگەی یەکێتی تێدا شەهیدبون. زیاتر لە ٢٠٠ کەسی تریش برینداربون. زیاتر لە ١٠٠ کەسیش بێسەروشوێن بون.
دەبابەی بەعسی بەسەر لاشەی دەیان خەڵکی مەدەنیدا دەڕۆشتن.
بکەرانی بە جلی کوردیەوە، سەدام حسێینیان هێناو شانیان ماچ کرد. هێزەکانی گاردی کۆماری ئێراق کە قوسەی کوری سەدام سەرپەرشتی دەکردو سوڵتان هاشم وەزیری بەرگری و عبدولواحید شنان سوپا سالای ئێراق و بەسەرپەرشتی فەیلەقی یەک و پێنج هێزەکانی تریان دەکرد. کە لە چوارقۆلەوە هێرشیان کردە سەر پێشەمەرگەکانی یەکێتی بە پێشڕەوی پارتی. لولەی تفەنگەکانیان خستە بەردەم بینای پەرلەمان و مێژویەکی پڕ لە خۆێناوی و تاریکیان تۆمارکرد.
دەزانن تا ئێستاش کەسوکاری ٣١ ی ئاب لە چاوەروانی دۆست و ئەزیزان و بێسەروشوێنکراوەکانیان.
٣١ی ئاب ئازارێکی بێکۆتاو نەبڕاوەو لەبیرنەکراو.
دەبێت کەی ئەو ئەقڵیەتە کۆتای پێبێت کە بەجلی رەسەنی کوردیەوە، خوێنی کوردەکانیان ڕشت و تا ئێستاش خیانەت بە شانازی دەفرۆشنەوە لەبری داوایلێبردنکردن.