تەقاندنەوەی فیتنە و زمانی شێواندنی مێژوو
میدیا فیتنەکەی پارتی، کاری پێشینەی شێواندنی دەروونی خەڵک و دروستکردنی ئاژاوەیە ، لەبری لە پابەندبوون بە ڕاستگۆیی و یەکخستنی گوتاری نەتەوەیی، خەریکی کوشتنی ڕاستییەکانن..
سلێمانی بەم جۆرە "میدیا کڕدراوانە" ناخنکێنرێت و مێژووەکەی زۆر لەوە گەورەترە کە بە چەند ڕاپۆرتێکی ئاژاوەگێڕانە برینداربکرێت.
لەراستیدا ، " زمانی فیتنەیی" ئەو میدیایانە نیشانەی ئیفلاسی ئەخلاقی و سیاسیی ئەو لایەنەیە کە لە پشت ئەم جۆرە پڕۆژانەوە وەستاون، بەتایبەتیش لەم کاتە هەستیارەدا کە کورد زیاتر لە هەر کاتێکی تر پێویستی بە یەکدەنگی و فڕێدانی گوتاری حزبی و ناوچەگەرێتییە!
شنیار ئەنوەر

