ئەمڕۆ ٤-٢-٢٠٢٦ شنیار ئەنوەر پەرلەمانتاری کوردستان لەسەر بانگهێشتی پەیمانگای برایت بەشداری لە پانێڵی تایبەت بە (شێرپەنجە) کرد.

پانێڵەکە تایبەت بوو بە ڕۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی شێرپەنجە کە تێیدا پاش گفتوگۆی چڕی بابەتەکە، د.جەوهەر بەڕێوبەری پەیمانگاکە و کۆمەڵێک لە مامۆستا و ڕاگری پەیمانگاکە پێشوازیان لە شنیار ئەنوەر کرد وە سەردانی هەموو بەشەکانی ناو پەیمانگاکەیان کرد .


ئەوە جێگای سەرنج و تێرامانی شنیار ئەوە بو، کە پەیمانگای پیشەی و تەکنەلجیای برایت، خوێندکار تەنها بۆ تێکستەکان ئامادەناکات بەڵکو بەپێی خواستی بازار ئامادەیان دەکات. خوێندکارهەم تیۆری و هەم پراکتیکی لەوێ فێردەبێت. شنیار ئەنوەر هیوای سەرکەوتنی بۆ ڕاگرو مامۆستاو خوێندکارەکانی پەیمانگاکە خواست.