سیاسیی ژیر و ناسیاسی؛ جیاوازییەکە لە کاتی قەیران و نەهامەتیدا دەردەکەوێت
ڕاپۆرتەکەی ڕۆژنامەی تەلەگراف"ی بەریتانی ڕاستییەکی گرنگمان پێ دەڵێت: لە کاتێکدا ناوچەکە لە سەر لێواری تەقینەوەیە، هەوڵە دیپلۆماسییەکانی بافڵ تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانی توانیویانە هەرێمی کوردستان لە مەترسییەکانی جەنگی نێوان ئەمریکا، ئیسرائیل و ئێران دوور بخەنەوە.
بەرای من سیاسیی ژیر لە "ناسیاسی" بەوە جیا دەکرێتەوە کە لە کاتی قەیران و جەنگدا چۆن مامەڵە دەکات و چ بڕیارێک دەدات. پاراستنی قەوارەی هەرێم و دوورخستنەوەی خەڵک لە ماڵوێرانی جەنگ، پێویستی بە عەقڵێکی کراوە و دیپلۆماسییەکی ورد هەیە، نەک دروشمی بێ ناوەڕۆک. کاک قوباد و کاک بافڵ ژیرانە هەنگاویان نا.
ئەمە ئەو جیاوازییەیە کە دەبێت هەمووان بیبینن؛ عەقڵێک کە شەڕ دەهێنێتە ناو ماڵەکانمان، و عەقڵێک کە نیشتمان لە ئاگری جەنگ دەپارێزێت.
شنیار ئەنوەر
٣ی نیسانی ٢٠٢٦

