چەنبارە بونەوەی هەڵە و قوربانی لە ناو هێزە ئەمنیەکانی دهۆک و هەولێر ئاماژەی مەترسیدارە
شنیار ئەنوەر
سەرەتا سەرەخۆشی لە کەسوکاری کوژراوی هێزە ئەمنیەکانی شێخان ئەکەم، هیوادارم راهێنانی پیشەیی و سەربازی زیاتر بە هێزە ئەمنیەکانی دهۆک و هەولێر بکرێت هەتا هاوشێوەی سلێمانی بتوانن لە کاتی دروستبونی کێشە و هەرەشە هەم ژیانی خۆیان بپارێزن، هەم ژیانی هاونیشتیمانیان.
جێگەی نیگەرانی و گومانە کە لە زۆر روداوی کۆمەڵایەتیەکاندا دەمەقاڵە لە هەولێر و دهۆک هێزە ئەمنیەکان کۆنترۆڵ لەدەست دەدەن و گیانی خۆیان کەسانی تریش دەخەنە مەترسی یەوە، هەروەک ئەوەی شەوی ٢/٣ی ئەیلولی ٢٠٢٥ لەقەزای شێخان رویدا، کاتێک هيزەکانی ئاسایش ویستویانە کەسێک دەستگیربکەن بەلام دۆخەکە لە کۆنترۆڵ دەرچووە و دوو کارمەندی هێزەکانی ئاسایش و کەسێکی مەدەنیش گیانی لەدەست داوە