ئەمڕۆ، ١ی تەمووزی ٢٠٢٦، سەردانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سلێمانی – بەشی کەلەپوور و تیپی هونەری میللیمان کرد. دەستخۆشییەکی بێپایانم هەیە بۆ کاک نەژاد عەبدول و تەواوی مامۆستا و هونەرمەندانی دڵسۆزی ئەو بەڕێوەبەرایەتییە، کە بە ڕۆحێکی پڕ لە خۆشەویستی، جوانی و ئومێدەوە، پارێزگاری لە کەلەپوور و ناسنامەی نەتەوەکەمان دەکەن.

باوەڕم وایە:

سیاسەت بەبێ پشتبەستن بە کلتور و هونەر، دەبێتە جەستەیەکی بێ ڕۆح؛ هونەریش بەبێ پاڵپشتیی دامەزراوەیی و ڕوانگەی سیاسی، ناتوانێت بەرگەی باهۆزی جیهانگیری و پلانی سڕینەوەی کلتوریی لەلایەن نەیارانەوە بگرێت. پاڵپشتیکردنی هونەر، ئەرکێکی نیشتمانییە.