عەلی زەیدی بەدوو مانگ و ئەوان بە هەشت ساڵ
شنیار ئەنوەر
عەلی زەیدی دوو مانگ نیە سەرۆک وەزیرانە، بەڵام لە یەکەم سەردانیدا بۆ واشنتۆنی پایتەختی ئەمەریکا. شاندێکی فرەرەنگی تەواوی پێکهاتەکان لەگەڵ خۆیبردووە،
لە میدیاکان، میدیای کوردی و سونی و شیعی.
لە بازرگان، بازرگانانی شیعە و سونە و کورد.
لە وەزیر وپەرلەمانتار بە هەمان شێوە فرەرەنگ، تەنانەت نوێنەری حکومەتی هەرێمیشی لەگەڵ خۆی بردووە.
بەڵام سەرۆکی حکومەتی ماوەبەسەرچوی کابینەی نۆ نەک سەردانەکانی رەنگدانەوەی حکومەتەکەی نیە، بەڵکو رەنگدانەوەی حزبەکەی خۆشی نیە.
ئەوە میدیا هەر هیچ، کەناڵەکانی خۆی نەبێت نایەڵێت هیچ کەس لەگەڵی گەشت بکات.
ئەوەی سەرۆکی ماوە بەسەرچوی کابینەی نۆ بە هەشت ساڵ فێری نەبو، زەیدی بە دوو مانگ تێیپەڕاندن

