قوباد تاڵەبانی بۆتیمی هێزی سەوز پرۆژەکانتان جێگەی سەرسامین بەردەوامبن و منیش پشتیوانی کاری باشتان لێئەکەم
ئەمڕۆ دووشەممە، ١٩/٠١/٢٠٢٦ لە ئۆفیسی سلێمانی پێشوازیم لە بەڕێز قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم کرد و لە نزیکەوە گفتوگۆیەکی سیاسیانەو هاوڕێیانەمان کرد، بە سوپاسەوە بەڕێزیان ئەو پەیامەی پێگەیاندین کە دەوڵەمەندی کار و چالاکییەکانمان هۆکاری سەرەکی رەخنە و توانجی نەیارەکانمانە و جگەلە دەربڕینی پشتیوانی و پاڵپشتی، هاوڕای کۆی سەرنج و تێبینییەکانیشمان بوو.
کاک قوباد، پاش بەسەرکردنەوەی تەواوی بەشەکانی ئۆفیسەکەمان و تیمی هێزی سەوز، بەتەواوەتی پشتیوانی خۆی بۆ هەڵوێست و هەنگاوەکانمان دەربڕی و بەڵێنیدا تاوەکو کۆتایی کاروانەکە پشتیوان و هەماهەنگبێت بۆ گەیاندنی داواکارییەکانی خەڵک و خزمەتکردنی ئامانج و ستراتیژەکانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان.
ستافی پرۆژەی هێزی سەوز و بەشێک لە هاوکارانم لە ئۆفیسی سەرەکی ئامادەی پێشوازییەکەی بەڕێز قوباد تاڵەبانی بوون و پاش پێشکەشکردنی سەرنج و تێبینی و روونکردنەوەی پرۆژەکانی هێزی سەوز، کاک قوباد دڵخۆشی و سەرسامی خۆی بۆ تەواوی چالاکی و پرۆژەکانی هێزی سەوز دەربڕی و بەخۆشحاڵییەوە بەڵێنی پشتیوانیکردن و بەردەوامی پێداین.
هاوکات، کاک قوباد پێشنیاز و سەرنجەکانی خۆی بۆ پەرەپێدانی چالاکییەکان خستەڕوو داوای لێکردین زیاتر بەدەم داواکارییەکانی خەڵکەوە بچین و کەسوکاری شەهیدان و هەموو ئەو خەڵکانە بەسەر بکەینەوە کە بۆ ساتێکیش خزمەتی شۆڕش و خەباتی نەتەوەیی گەلەکەمانیان کردووە.
لە بەشێکی دیکەی پێشنیاز و روونکردنەوەکانیدا، کاک قوباد پێشنیازی ئەوەی کرد چالاکیەکانیەکانمان فراواتربکەین.
پرسی گەنجان و ژنان هەمیشە بەشێکی سەرەکی پلان و ستراتیژەکانی قوباد تاڵەبانی بووە و لەسەردانەکەی ئەمڕۆیدا، پێشنیازی ئەوەی کرد بە پرۆژە و کار و چالاکییەکان رێگری لە بێئومێد بوونی گەنجان بگیرێت و بەردەوام بە پرۆژە و ئومێدی گەورەوە گەنجان بەسەربکرێنەوە.
خاڵی سەرەکی و جەوهەری سەردانەکەی بەڕێز قوباد تاڵەبانی، جەختکردنەوەی بوو لەسەر وەڵامدانەوەی رەخنە و توانجەکان بە خزمەتکردنی خەڵک و بەردەوامی بەسەرکردنەوەی تەواوی چین و توێژەکان و ئاوڕ بە هەندوەرگرتنی داواکارییەکانی خەڵک.
لەکۆتایشدا تیمی هێزی سەوز، دیاریەکی پێشکەشی بەڕێز کاک قوباد کرد.

