باڵە خۆسەپێنەکەی پارتی توشی لەجێچونی عەقڵ بوون

شنیار ئەنوەر

من لەوکاتەی کاری سیاسی ئەکەم خۆمم، بەپێی زوروف و بەرژەوەندی خەلک گونجاندوە وە لەلایەکی تریشەوە بە پێی سیاسەتی یەکێتیش هەنگاو  دەنێم، هەمیشەش خۆم لە بابەتی شەخسی پاراستووە و هەرگیز وەک باڵە خۆسەپێنەکەی پارتی ئاستی قسەکردنم دانابەزێنم.

بەڵام کە قسەدەکەم بە ناوی خۆمەوە و بە ئاشکرا و بێترس ئەوەی پێویست بێت دەیڵێم، نەک وەک پارتی کە بە ناوی پەیجی ساختە و دەرکراوەکانی ناو یەکێتی بە ناوی نوسەری ساختەوە پەلاماری من ئەدەن، ئەگەر شەهامەتتان هەیە وەک کورد ئەلێ “کەو ئەو کەوەیە بەرامبەر کەو بخوێنێ،” بەتایبەت چەند رۆژێکە پارتی توشی عەقڵ لەجێچون بووە و ئەوەی نەشیاوە بەدەمیاندا یەت.

من ئارام ئەگرم و خۆم بریاری کات و شوێنی جەنگ ئەدەم، هەمیشەش کە ئەدوێم نەیارەکانم توشی لەجێچونی عەقڵ ئەبن.

کوردستان ئاوەدان بێت و باڵە خۆسەپێنەکەش خوا یان چاکیان بکات، یان پاکیانبکات