سەڕەرای سوپاس گوزاریمان بۆ بارانی رەحمەت، هیوای سەلامەتی بۆ هاوڵاتیانی ئەزیزمان ئەخوازم کە بەهۆی لافاوەوە دۆخی ژیانیان کەوتۆتە مەترسی، داواش ئەکەم، کاری بەپەلە بکرێت بۆ بەهاناوەچون و ئامادەکاری بکرێت بۆ پاراستنی گیانی هاوڵاتیان.
پرسە و سەرەخۆشیش لە کەسوکاری قوربانیەکان ئەکەم، خوای گەورە بەرەکەت و رەحمەتی خۆی بەسەر وڵاتەکەماندا ببارێنێت دور لە زیانی گیانی.
هەروەها داواش لە هاورێیانم
لە فراکسیۆنی یەکێتی ئەکەم لە بەغداد ، کاری جدی بکەن تا حکومەتی عێراقی لە چوارچێوەی بودجەی فریاکەوتن قەرەبوی زیانە مادییەکان بکەنەوە کە بەهۆی ئەم لافاو و کارەساتە سرورشتیەوە دروست بووە.
شنیار ئەنوەر
ئەندامی پەرلەمانی کوردستان
٩/١٢/٢٠٢٥

