خۆپیشاندان مافێکی سروشتیەو دەبێت رێزی لێبگیرێت
شنیار ئەنوەر
بە توندی هەر هێز و لایەنێک هەوڵی سەرکوت و بەکارهێنانی هێزی نابەرپرسانە بدات دژی خۆپیشاندەران مەحکومی دەکەم.
پێویستە هێزە ئەمنیەکانی هەولێر و دهۆک هاوشێوەی سلێمانی، پاراستن و ڕێزگرتن لە مافی خۆپیشاندەران بکەنە بنەمای کارکردنیان و بزانن کە تووڕەی خەڵک بنەمای هەیە و دەبێت بە سەبر و ئارامی یەوە مامەڵە لەگەڵ نارەزایەتیەکان دا بکرێت.
وەک ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان سەرەخۆشی لە خانەوادەی شەهیدی هاوڵاتی حەسەن رەحمان(سەربەرزی)دەکەم کە شەوی ڕابردوو شەهید کرا ، داوای لێپرسینەوەش لەو هێزە دەکەم کە تەقە لە خۆپیشاندەران دەکات.