هەموو ئەوانەی دەنگیان بە پارتی داوە بەشدارن لە تاوانی دواکەوتنی مووچە

شنیار ئەنوەر

مانکگرتن دەبێت لە هەولێر بێت. وەک پێشتر ڕامان گەیاندن پارتی لەپێناو بەرژەوەندی حزبی و شەخسی ئامادەن هەموو خەڵکی کوردستان برسی بکەن . ئەوەتا ئەمڕۆ شاندی هەرێم لە بەغداد بوون، تەیف سامی وتوویەتی “لە سلێمانی داوای کردنەوەی بانکی ڕەشید و ڕافیدین دەکەن” ئومێد سەباح وتوویەتی “بەهیچ شێوەیەک حوکمەتی هەرێم بەوە ڕازی نییە”.

گروپی دووەم کە بەرپرسیارن بەرامبەر ئەم دۆخەی ئێستا ئۆپۆزسیۆنی ساختەیە کە ٣٣ کورسیان پێدراوە ج گە لە خوێکردن بە ئازاری خەڵکدا یەک شتی تریان لە توانادا نیە. من لە کاتی دەنگدان بانگەوازمکرد کە تاکە رێگە بۆ چارەسەری موچە کردنی یەکێتی یە بە زۆرینە و گێڕانەوەی حکومەتە لەدەستی گروپێکی خۆسەپێنی بێ رەحم بەرامبەر فەرمانبەران و مامۆستایان بۆ دەستی حکومەتی خەڵک، بۆ دەستی یەکێتی، کە ئەزموون سەلماندویەتی تەنیا و تەنیا بە زۆرینەبوونی یەکێتی حکومەت ئەخرێتە خزمەتی خەڵک، بەپێچەوانەوە خەڵک دەخرێتە خزمەتی حکومەت.

وەک بەڕێز قوباد تاڵەبانی دەڵێت، “یەکێتی تەنیا کاتێک رازیدەبێت بە دروستکردنی کابینەیەکی نوێ، کە کابینەی خەلک بێت، کابینەیەک بێت لەسەر بنەمای هاوبەشی ڕاستەقینە بێیت”.

پێویستە هەمووان پشتیوانی هەوڵەکانی یەکێتی بکەین، چونکە یەکێتی دواهەمین سەنگەری بەرگریکردنە لە مافی فەرمانبەران، لە ئازادی، لە کوردبوون.

پارتی چ لە هەولێر و چ لە بەغداد بەرپرسەکانی خستۆتە خزمەتی ئەجێندایەکی چەند کەسێک بۆ دروستکردنی لەمپەر لەبەردەم تەوتین و پرسی مووچە.

سەیری یەکەم کۆمێنت بکەن بەڵگە دادەنێنم!