پرسی موچە پێوەری شکست و سەرکەوتنە


دابینکردنی موچەی فەرمانبەران سەرەکیترین ئەرکی هەر حکومەتێکە، نەک منەت و موزایەدە کردن. 


من دەنگی خۆم ئەخەمە پاڵ سەدان هەزار فەرمانبەری هەرێمی کوردستان بۆ داواکردنی مافی دارایی خۆیان، فەوتانی موچەکانی مانگی (١١ و ١٢) بەرپرسیاری حکومەتی هەرێم و سەرجەم حزبە بەشداربوەکانە، خیانەتە لەو بەڵێنەی بە موچەخۆران دراوە لە کاتی هەڵمەتی هەڵبژاردنەکان. 


هیچ حزبێکی بەشدار و بەرپرسێکی حکومەتی هەرێم ناتوانێ خۆی لەو شکست و خیانەتە لە دەنگدەران و موچە خۆران بدزێتەوە و هەموان بەشدارن لەم شکستە.


رۆژئاڤای کوردستان لەو دۆخە زۆر سەخت و بۆشاییە دەستورییە دا توانیان پرۆژەی بودجە تێپەرێنن، بەڵام بەهۆی شکستی حزبەکانەوە پەرلەمانی کوردستان لە سالی ٢٠١٣ ەوە هیچ پرۆژە یاسایەکی بودجەی تێنەپەراندووە، ئەمەش سەرچاوەی قەیرانی دارایی و نادادگەری دارایی لەنێوان ناوچەکان و تەشەنەسەندی گەندەڵی بێ لێپرسینەوەیە لەسەرجەم کەرتەکان. 


بۆیە ئێمە وەک پەرلەمانتاران بەرپرسیاری ئەوەمان دەکەوێتە ئەستۆ کە چیتر رێگە نەدەین حکومەتێکی بێ هەست و نا بەرپرسیار بێ رێزی بە دەنگ و ئیرادەی خەلک بکات، من لە پێناو خەلک کاری پەرلەمانتاریم هەڵبژاردووە، خەلک سەنتەرە لای من و هەرواش دەمێنمەوە. 


شنیار ئەنوەر 

ئەندامی پەرلەمانی کوردستان

٢٤ ی ١٢ ی ٢٠٢٥