سوپاس بۆ خودا، لە یەکەم ڕۆژی سوێندخواردنمەوە کە بوم بە پەرلەمانتار تا ئەمڕۆ، لەگەڵ خەڵک بووم و بۆ خەڵک کارم کردووە. نوێنەرایەتیکردنی ئێوە بەرپرسیارێتییە، بۆیە ڕۆژێک لە سلێمانی و ڕۆژێک لە ناوچەکانی تر، لە نزیکەوە گوێبیستی داواکارییەکانی هاوڵاتیانم.

بەرژەوەندی و جێبەجێکردنی داوەکاریەکانی خەڵک لەسەرو هەمو شتێکەوەیە

 ئەمڕۆ، خوێندنگە حکومییەکان زیاتر لە هەر کاتێک پێویستیان بە هاوکاری و ئاوڕدانەوەیە. ئێمەش لەسەر بنەمای پێویستییەکانیان و ئەوەی خەڵک داوامان لێدەکەن، درێژە بە خزمەتکردن و جێبەجێکردنیان دەدەین.

شنیار ئەنوەر

دەڤەری ڕاپەڕین