وەک پێشتر وتومە
شنیار ئەنوەر
کاک نەوشیروان ویستی ببێتە بەدیلی حوکمرانی، نەک ببێتە هێزی سێیەم و تێکدانی باڵانسی هێز لە بەرژوەندی پارتی.
کاک نەوشیروان کەمێک درەنگ ویستی ئەوە راستبکاتەوە بەرێکەوتنی دەباشان، بەڵام کات دەرفەتی پێ نەدا.
ساڵی پار من راپرسییەکم کرد کە ئایا لەگەڵ ئەوەن بەرەی هاوسەنگی هێز دروستبکرێت بە بەشداری یەکێتی و هێزەکانی دەرەوەی پارتی؟ زۆرینەی هەرەزۆری خەلک لەگەڵی بوو.
ئێستاش ئەزانم راستکردنەوەی باڵانسی هێز رێگا دروستەکەیە، لەم قۆناغەدا پارتی بە٣٩ کورسی خۆی لێبۆتە روسیا، بەڵام ئەم دەرفەتەی ئێستا و کۆکردنەوەی دەنگەپەرتەکان “ورچە” زەبەلاحەکە خەبەر ئەکاتەوە . وە راستکردنەوەی بالانسی هێز لەبەرژەوەندی خەلک و هەمو لایەنەکانی دەرەوەی پارتیە

