سەرۆکێک لە لوتکەدا

شنیار ئەنوەر

پیرۆزبایی لە کاک بافڵ و یەکێتی و هەموو کوردستانییانندەکەم

ئەمرۆ سلێمانی و یەکێتی و کوردستانیش چوە قۆناغێکی تری مێژووی. رۆڵەیەکی ئەمشارە، نەوەی تاڵەبانی، سەرکردەیەکی کوردستانی کرایە سەرۆکی هاوپەیمانی پارتە سۆشیاڵ دیموکراتەکانی وڵاتانی عەرەبی، بەمەش خودی یەکێتی و کوردستان لە قۆناغی لۆکاڵی بوون هەنگاو دەنێن و کاریگەریی یەکێتی و خودی کاک بافڵ سنورەکانی عێراق و کوردستانی گەورەش تێدەپەرێنێت بۆ جیهانی عەرەبی.

ئەم هەنگاوە گرنگە دەبێتە دەرفەتێک کە پرسی کورد لە پرسێکی ئیتنی و ناوخۆییەوە بکرێتە بەشێک لە پرسی دیموکراسی و دادگەری لە چوارچێوەی فەلسەفەی کارکردنی پارتە سۆشیاڵ دیموکراتەکانی جیهان، هەروەک لە راسپاردەکانی کۆنفرانسەکەدا هاتووە.

دڵنیام لەژێر سەرکردایەتی کاک بافڵ و بە هیمەتی سەرکردایەتی ئيستای یەکێتی و بە پشت بەستن بە میراتی مام جەلال، سلێمانی و خودی یەکێتی پرسی کورد و دیموکراسی و پێکەوە ژیان دەبەن قۆناغێکی کاریگەرتر و بەهێز تر.

هەروەک پێشتر وتومە، یەکێتیەکی بەهێز واتە کورد و کوردستانێکی بەهێز.