بازرگانیکردن بە خۆپیشاندەرانەوە دەستی پێکرد
شنیار ئەنوەر
بەرەویادی ١٧ ی شوبات دەڕۆین، بازرگانەکانی بەناو ئۆپۆزیسیۆنی ساختەوە دەرکەوتنەوە.
مامۆستایان داواکاریەکانیان حەق و ڕەوایە.
یەکێتی بەئاشکرا پشتیوانی داواکاریەکان دەکات، وە دەشزانێت کە چارەسەرەکە لە هەولێرە، بەڵام ئامادەنیە بازرگانی بە ئازاری خەڵکەوە بکات.
بەڵام دیسانەوە عەلی حەمەساڵحەکان، کە هێشتاکە خوێنی شەهیدانی ١٧ ی شوباتەکان وشک نەبۆتەوە، دەستیان بەرزکردەوە بۆ کابینەی نۆ ، ئێستاش هاتوون بێ ئەوەی یەک چارەسەریان پێبێت، خوێ دەکەن بە ئازاری برینی مامۆستایان و مانگرتوان.
ئەم کابرایا بە تەنکەر ژماردن و دەفتەر ژماردن مێشکی خەڵکی برد، کە خۆی ئەندازیاری بردنی گۆران بو بۆ ناو حوکومەت، وە پێشڕەوی فەزاحەتی ئابووری سەربەخۆ بوو، کە ئەم گرفتی مووچەیە، ئەنجامی ئابووری بەناو سەربەخۆوە دەستی پێکرد کە عەلی حەمەسالح پشتگیری دەکرد.
دووەم، لاهورەکان کە ڕۆڵی قێزەونیان هەبوو لە ١٧ ی شوبات و ڕۆژانی دوای،ئێستا فرمێسکی تیمساحی بۆ مانگرتوەکان دەڕێژێت، لە پشتیشەوە خەریکی سەودای پۆست وەرگرتنە لەگەڵ پارتی.
هەموو ئەم ساختانەی بەناوی ئازاری خەڵکەوە، کە ٥٠ کەسیان لەهەولێر بۆ کۆنابێتەوە، کە کرۆکی کێشەکە لە هەولێرە، دەبێت خەڵک بیان ناسێت و شەرمەزاریان بکەن.
پیشتوانیکردنی مامۆستایان و فەرمانبەران کارێکی ڕەوایە، بەڵام بازرگانیکردن بە ئازارەکانیانەوە ئەوەی چەند ساڵە بزنسی ئۆپۆزیسیۆن دەستی پێکردوە دەبێت کۆتایی پێبێت، ڕووی ڕاستەقینەیان دەرکەوێت.
بەسە بازرگانیکردن بە ئازاری خەڵکەوە کەمێک ویژدانتان هەبێت.