ستیراتیجی پارتی
بەرامبەر لاهور و بەرهەم ساڵح وە زۆری دیکەش
شنیار ئەنوەر
پارتی چۆن ئیش لەسەر ئەو دەنگ و کەسانە ئەکات کە بەرگری لەیەکێتی ئەکەن.
بەڵام کە یەکێتی لاهوری دورخستەوە، پارتی لە ڕێگەی سەلمانەوە هێزو ملیشیاو میدیاو خەڵکی بۆ دائەمەزراند.
بەڵام کاتێک لاهور کەوت، بەلاوازی کەوتە دەستیان بەپلان خەریکی هەستانەوەو پشتگیریکردن بون بۆی.
پاشان پارتی، بەهەمو هێزی خۆیان دژی بەرهەم سالح بون کاتێک کاندیدی یەکێتی بو بۆ سەرۆک کۆمار ٢٠١٨ و ٢٠٢٢ . وە بێڕێزی نەما نەیکەن بەرامبەری وە لەمیدیاکانەوە سوکایەتیان پێئەکرد. بەڵام کاتێک لە یەکێتی دورکەوتەوە پارتی پیشتوانی کردو لۆبی بۆئەکرد لە ڕێگەی هۆشیار زێباری و فوئاد حسێن وە لۆبیەکانیان لە واشنگتۆن هەتا لە یوئێن ئەو پەرپرسیاریەتە وەربگرێت. وەکو کاندیدێکی خۆیان لەمیدیاکەوە رومالی کارەکانی بەرهەم ساڵحیان ئەکرد.
وە خودی مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی کاتێک بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆمار بو بۆ یەک جاریش سەردانی بەرهەمی ساڵحی نەکرد لە بەغداد.
ئێستاش بەهەمو هێزی خۆی پارتی لەمن ئەدات، چەندەها نامەم بۆ هاتوە کە چۆن پارتی لەگەل دانانی هەر وتارو پۆستێکی من ئەخاتە ناو گروپەکانیانەوە دەڵێن پێیان دەستبکەن بە جوێندان پێی. وە چۆن پارتی لەریگەی بەکارهێنانی ناو دورخراوەکانی ناو یەکیتی و زیاتر لە ١٢٠ پەیجی داناوە بۆ لێدانم. وە دروستکردنی ناوی وەهمی. گرفتی پارتی لەگەڵ من و هەمو ئەوانی تر یەک شتە ئەویش کەسی دەستەمۆو تەسلیم بوی ئەوێ ، کەهەرگیز ئەمەی لەگەڵ من پێناکرێت.
ئەم وتارەتان لەبیربێت کە ستراتیجی پارتی چۆنە و چەند رقی لەم یەکێتیەی ئێستایا وە چۆن ئیش دەکات لە لێدان بە ئاشکراو بە نهێنێ لەهەمو ئەوانەی کە بەرگری لەیەکێتی ئەکەن.

