کوشتن بەچەک و کوشتنی بەکۆمەڵ لەهەرێمی کوردستان خەریکە لە حاڵەتەوە دەبنە دیاردە
شنیار ئەنوەر
چەند ڕۆژێک لەمەوبەر دکتۆرێک خێزانەکەی خۆی و چەند ئەندامێکی تری هاوسەرەکەی کوشت، دوێنێش لە سەیدسادق گەنجێک پێنج ئەندامی خێزانەکەی بەچەک دەکوژێت.
لەگەڵ دەسپێکردنەوەی دانیشتنەکانی پەرلەمان دەتوانرێت بە دو رێگا هەنگاوی پێویست بۆ چارەسەرکردنی
ئەم مەترسییانە بنێین:
یەکەم/ توندکردنی سزا لەسەر تاوانبارانی کوشتن بەگشتی وکوشتنی زیاتر لە کەسێک بەتایبەتی، کە ئەم حاڵاتانە رووی لە هەڵکشانە.
دووەم/ ڕێکخستنەوەی رێکارەکانی بەکارهێنان و مامەڵەکردن بەچەکەوە