ترەمپ رێگری کردووە لە هەوڵی کوشتنی خامنیەیی

شنیار ئەنوەر

شەری ئێران و ئیسرائیل درێژە ناکێشێ و ئامانجیش روخاندنی ئیران نیە

لەم چەند رۆژە هەردو لایەنی ئێرانی و ئیسرائیلی هێزی ئاسمانی و بەرگری خۆیان تاقیکردەوە، ئیسرائیل بەشێک لە ئامانجەکانی پێکا کە تێکشکاندنی بەشێک لە ژێرخانی ئێران و بەرنامە ئەتۆمیەکەی و لاوازکردنی فەرماندەی سەربازی ئیرانی بوو کەوا بکات ئێران چەندین ساڵ بباتە دواوە. تۆڕی سیخوری موساد لە ئێران یەکێکی تر بوو لە خاڵی بەهێزی ئیسرائیل و لە ئایندە وەبەرهێنانی زیاتر لەم تۆرە دەکات.

ئێرانیش توانای سەربازی خۆی و ئیسرائیلی بۆ تاقیبۆوە. دەرکەوت سیستمی بەرگری ئیسرائیل بەورادەیەش بەهێز نیە و خاڵی لاوازی زۆرە، هەروەها ئێران بۆی دەرکەوت توانا موشەکییەکانی و درۆنەکانی چەکی بەهێزن دژی هەرەشە دەرەکییەکان و لە ئایندە زیاتر پێشیان دەخات، بەڵام ئێران دەزانێت ئەو تەنیا توانای روبەروبونەوەی ئیسرائیلی هەیە( بەڵام سیستمە موشەکیکەی دەقی نین لە پێکانی ئامانج) ئەویش بە کەموکوری زۆرەوە، لەئەگەری بەشداری راستەوخۆی ئەمریکا، ئێران و سیستمە بەرگریەکەی سفر ئەبێتەوە لە چەند رۆژێکی کەمدا.

هەردولا بەشێک لە ئامانجەکانیان پێکا و بەردەوامی شەر هەردو وڵات و ناوچەکەش بەرەو کارەساتی گەورە ئەبات.

ترەمپ لە چەند رۆژی رابردوو رەتیکردۆتەوە رێگە بە ئیسرائیل بدات پلانی کوشتنی رابەری ئێران عەلی خامنەیی جێبەجێبکات.

دوێنێ وەزیری بەرگری سعودەییە لە تەهران بوە وەکو سەرۆک وڵاتێک لەلایەن ئێرانیەکانەوە پێشوازی لێکرا، کە پەیامی ئەمەریکیەکانی پێبو. ئەم پێشوازیە گەرمەی ئێران لە وەزیری بەرگری سعودیە ئاماژەیەک بو کە ئێران تامەزرۆی ناوبژیوانێک بو کە شەڕەکە کۆتای پێبێت. ئێران ئاماژەی پیشانداوە بۆ راگرتنی شەر و گەڕانەوە بۆ دانوستان لەگەڵ ئەمریکا.

بۆ ئەمریکا بەردەوامی شەرەکە مەترسیدارە و جیهان بەرگەی ناگرێت، ئەمە لە دەرەوەی ستراتیژی ترەمپە، گڵۆپی سەوزی ترەمپ بۆ ئیسرائیل کاتی بوو وە بۆ چەند ئامانجێکی دیاریکراو بوو، نەک روخانی ئێران.

بەڵام بێ گومان پێگەی ئێران لاوازتر ئەبێت لە دانوستانەکان دا.

شەڕی زەبەلاحەکان ئاڵۆزە و دەیان روی هەیە، کە تەحلیلچی و موحەلیلەکان لە کوردستان توانای تێگەشتنیان نیە،  بۆیە سەریان لە خەڵک شێواندووە.

پارتی و میدیاکانی لەبری روماڵی شەری ئێران و ئیسرائیل با گرفتی موچە چارەسەر بکەن، خەڵک بابەتی هەرەشە و “کەرامەتیان” بیرنەچۆتەوە، یان لە پرۆسەی سیاسی بکشێنەوە و خەلکانی تر دەتوانن ئەو گرفتە چارەسەر بکەن.