ڕەوەندی کوردی لە ئەمەریکا کاریگەری هەیە


شنیار ئەنوەر 


شتێکی زۆر سروشتی و پێویستە لە ئەمریکا و سیاسەتەکانی سەرۆکی ئەمریکا تورەبین، خودی گەلی ئەمریکا لەسەر چەندین بابەتی جیاواز دژی سیاسەتی وڵاتەکەیان توڕەئەبن و هەوڵی گۆرینی ئەدەن، ئەوەش میکانیزمی خۆی هەیە. 


خۆشبەختانە کۆنگرێس پشتیوانی کوردە، رەوەندی کوردی و دۆستەکانی لەم چەند رۆژە فشاری زۆریان کردووە لەسەر کۆنگرێس. 


دوێنێ نامەیەکم نارد بۆ سێناتۆر لیندسی گراهەم. ئەمڕۆ وەڵامی یامەوە، وەڵامەکەی ئەرێنی بو.


گراهەم ساڵی ٢٠١٩ چووە کۆشکی سپی و پلانی کشانەوەی سەربازی ئەمەریکا لە ڕۆژئاوای کوردستان ڕاگرت. لە هەمان کاتدا فشاری لە ترەمپ کرد تەلەفۆنی بۆ مەزلووم کۆبانی کرد لەسەر داوای لینسی گراهەم، تەنانەت ترەمپ بە مەزڵومی وت “ژمارەیەک سیناتۆرم لەلایە تۆیان لە من خۆشتر ئەوێت.” مەزڵوم کۆبانی لەوەدا هەڵەی کرد نەچوە کۆشکی سپی کەئەبوو ئەوکات برواتە کۆشکی سپی کە ترەمپ دەعوەتیکرد.


وەڵامەکانی سیناتۆر لینسی گراهام بۆ من ئەمرۆ زۆر ئەرێنی بو وە بەڵێنی کارکردنی جدی داوە دژی حکومەتی سوریا بۆ پشتیوانی کورد.

 

کۆنگرێس هەنگاو دەنێت، لیژنەی پەیوەندیەکانی دەرەوە دانیشتنی تایبەتی ئەبێت لەسەر کورد لە سوریا.


بۆ زانیاریتان کۆنگرێس سزاکانی لەسەر سوریای بەمەرج لایاوە ئەمە لە دەسەڵاتی کۆنگرێسدایا نەک ترەمپ ئەگەر بیسەپێننەوە.


ترەمپ هەڵەی زۆرە، زۆر جار کۆنگرێس یان دادگا ڕایئەگرێت. بونی رەوەندێکی کوردی رێکخراو و هاوسۆز لە ئەمریکا و ئەوروپا گەورەترین قەڵایە لەگەڵ ئەم یەکهەڵوێستیەی ناوخۆیی. 


لە ئەمریکا نیگەران ئەبین بەڵام دەستبەرداری نابین چونکە دەرگا زۆرە لێیبدەین و دۆستیشمان زۆرە، تەنیا پێویستمان بە گۆرینی عەقڵیەتی کارکردنی حزبی هەیە.