یەکێتی بەرەی خەڵک و مووچەخۆرانی هەڵبژاردووە
شنیار ئەنوەر
کۆمەڵێک بازرگانی سیاسی ئۆپۆزیسیۆن چێژ
لەوەئەبینن کە توندوتیژی دروستبێت وە ڕێگە بە خۆپیشاندان نەدرێت تا بزنسەکانیان بەناوی ئازاری خەڵکەوە بەردەوام بێت.
یەکێتی بەڕوون و ئاشکرای دەڵێت لەگەڵ داواکاری خەڵکدام کەچی بازرگانانی خوێنی شەهیدانی ١٧ ی شوبات تینووی خوێنی ترن دەیانەوێت یەکێتی وەکو پارتی سەرکوتکاربێت و بەزۆرەملێ ڕێگە بە خۆپیشاندانی ئاشتیانە نەدات. تا ئەوانی تر بازرگانی زیاتر بکەن.
من دەڵێم یەکێتی ئێستا ناحەقی لەکوێ بێت دژایەتی دەکات. ئیتر ئێوەش بڕۆن کەسابەتێکی تر بدۆزنەوە. خەیاڵتان خاوە چەواشەکاری بکەن و وێنەی یەکێتی ناشرین بکەن، یەکێتی نەبێت هەموو بەناو ئۆپۆزیسیۆنەکان دەبێت لە سەیران بەن خێمە هەڵبدەن.
یەکێتی هێزی چارەسەرو کردارە!!!