بۆ کورەکەی مەلا ئەمین، “ و براکەی موسەنا ئەمین بێ حورمەتیەکانت” رامناگرێت
شنیار ئەنوەر
لەو رۆژەی یەکەم وتارم بڵاوکردۆتەوە لە میدیا و تۆرە کۆمەڵایەتی بۆ یەکجاریش بە تۆمەت و درۆ یان بەراستیش ژیانی تایبەتی کەسم نەکردووەتە ئامانج، چونکە من پەروەردەی خێزانێکم کە فێرکراوم درۆ نەکەم، ئەگەر لە سودی خۆشم بێت، دەست بۆ پیرۆزیەکان نەبەم چونکە مرۆڤ چییە جگە لە پیرۆزی و تایبەتمەندی و رێزی خێزان، فێرکراوم خودا خۆی لەسەر ژیانی تایبەتی کەسەکان لێپرسینەوەیان لێدەکات، کاری هیچ مرۆڤێک نیە دەست بۆ ژیانی تایبەتی کەس ببات.
من زۆر ئاسان دەتوانم پۆخڵەواتی ژیانی تایبەتی سەلمان ئەمین (ئەژی)، کۆنە تیرۆرست و دەرکراوی ئێستا، بکەمە ئامانج، دەتوانم دەست ببەم بۆ چیرۆکەکانی ئەو لەگەڵ ژمارە زۆر و بێ کۆتاکانی ئەو ژنانەی هێناونی، دەتوانم برۆمە وردەکاری گرفتە خێزانیەکانی.
بەڵام من وەک ئەو بێ مۆڕاڵ نیم، پەروەردەی خێزانیم رێگە بەو رەفتارانە نادات.
من نەوەی شەهید جەلیلم، ئەوان منیان فێرکردووە ئازایانە و بێ ترس رەخنە بگرم، بەڵام لە هیچ بارێکدا لە بەها ئەخلاقیەکان دانەبزم، فێریانکردوم بەها باڵاکانی خێزانی کۆمەڵگەکەم بە ئامانج نەگرم.
من بیستومە باوکی سەلمان پیاوێکی ئاینی و مەلا بووە. من دڵنیام ئەگەر مەلا ئەمینی باوکی ئەژی ئەمین زیندوبێتەوە نەفرەتت لێ ئەکات هێندە بەد رەفتار و مرۆڤێکی نزمی، تۆ جێگەی شەرمەزاری نەک خۆت خێزانەکشتی پیاوی قێزەون.
تێناگەم، موسەنا ئەمین و خێزانێکی بەحساب مەلا چۆن ڕێگە دەدەن بە سەلمانێکی بەدرەفتار ئەم هەمو کارە قێزەون و ناشرینە بکات.
تێبینی: بۆ بنەماڵەکەی سەلمان ئەمین فەرمو سەیری یەکەم کۆمێنت بکەن