چارەسەری پرسی موچە لە بەغدادەوە
شنیار ئەنوەر
پێویستە سنورێک بۆ پارتی و کۆمپانیا نەوتیەکانی دابنرێت
بەپێی بەدواداچونەکانم ، شاندی هەرێم و بەغداد نزیکن لەسەر پرسی نەوت و داهاتی ناوخۆ بگەنە رێکەوتن، کە پرسی نەوت گرفتی سەرەکی کێشەی موچەیە لە ٢٠١٣ ەوە هەتا ئەمرۆ.
وەک پێشتریش لە ڤیدۆیەکدا رامگەیاند، کە نەبوەو نابێت کۆمەڵێ کۆمپانیای نەوتی دروستکراو بهێنرێنە ناو دانوستانەکان لەگەڵ بەغداد ئەمە کارێکی نایاسایی و نا دەستورییە. جگە لە شاندی حکومی و پەرلەمان هیچ لایەنێکی تر نابێت بەشداری بکات لەو دانوستانانە، بەتایبەت کۆمپانیای بیانی کە هەر هی پارتین و کردونی بە کۆمپانیای بینای کە هیچ مافێکیان نیە تانە یان گرفت بۆ رێکەوتنی هەولێر و بەغداد دروست بکات.
کۆمپانیا نەوتیەکان ئەگەر گرفتیان لەسەر نرخی دەرهێنانی نەوت هەیە و رازی نین بەو نرخەی عێراق دیاریکردووە، ئەوە دەتوانن لە دادگایەکی نێودەوڵەتی شکات بکەن، بەڵام بۆیان نیە ببنە گرفت لەبەردەم قوت و داهاتوی هاونیشتیمانیانی کوردستان.
پێویستیشە پارتی دەست لەم یاریکردنە بە قوتی خەڵکەوە بهێنێت، هەر پارتی نەبو کە لە دادگای فیدڕاڵی و پاریس کەیسی نەوتیان دۆڕان، بۆیە نابێت چیتر یاری بە داهاتوی هەرێم و خەڵکەکەیەوە بکەن.