بەتوندی سەرکۆنەی ئەو هێرشە دوژمنکارانە دەکەم کە لەلایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە کراوەتە سەر هێزی پێشمەرگە و لە ئەنجامدا ژمارەیەک ئەفسەر و پێشمەرگە لە کاتی ئەرکدا شەهید بوون.

سەرەرای سەرەخۆشی لە کەسوکاریان، داواش دەکەم دامەزراوە فەرمیەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق پەیامێکی رون بگەیەننە کۆماری ئیسلامی ئێران کە هەرێمی کوردستان رێزی دراوسێیەتی دەگرێت و سنورە سورودرێژەکەی لەگەڵ ئێران پاراستووە، هەرچەندە هەرێمی کوردستان بەشێک نیە لەم جەنگە، کەچی لە رۆژی یەکەمی جەنگەوە بێ هیچ پاساوێک کۆماری ئیسلامی ئێران و گروپە چەکدارەکانی پەلاماری کوردستان دەدات.

ئەم هێرشەی کۆماری ئیسلامی ئێران دژی بنەماکانی دراوسێیەتی و ئیسلامەتیشە، بەمانای وشە تاوانە. هیواداریشم رێپێوان و نارەزای فراوان سازبکرێت بۆ سەرکۆنەی ئەم هێرشە دوژمنکارانە بۆسەر خەلک و خاکی هەرێمی کوردستان.


شنیار ئەنوەر

ئەندامی پەرلەمانی کوردستان

٢٣ ی ئازاری ٢٠٢٦