هەم داهاتوو هەم داهێنان لە دەستی گەنجەکانماندایا؛
ئەمڕۆ لە سلێمانی لەگەڵ گەنجێکی لێهاتوو و پڕ لە بیرۆکەی نوێ کۆبوومەوە، کە لە ڕێگەی کارکردن لەسەر ئەپێکی تایبەتەوە، دەیەوێت خزمەتێکی جیاواز پێشکەش بکات. بینینی ئەم هەوڵانە، ئومێدێکی گەورەم پێ دەبەخشێت کە گەنجانی وڵاتەکەم تەنها داواکاریان نییە، بەڵکو خۆیان دەبنە سەرچاوەی گۆڕانکاری و ئاسانکاری بۆ ژیانی هاونیشتمانیان.
من هەمیشە وتومە: پاڵپشتیکردنی ئەقڵە داهێنەرەکان، وەبەرهێنانە لە داهاتوویەکی گەشتر. ئەرکی ئێمەیە ڕێگایان بۆ خۆش بکەین و ببینە دەنگیان، چونکە گۆڕانکاریی ڕاستەقینە لە ڕێگەی ئەم "ئایدیایە" زیرەکانەوە دەست پێ دەکات.
هیوای سەرکەوتن بۆ ئەم گەنجە و هەموو ئەو گەنجانە دەخوازم کە بەبێ بێ ئومێدی، خەریکی نەخشاندنی داهاتووی خۆیان و وڵاتەکەیانن.
شنیار ئەنوەر
٢/٤/٢٠٢٦

