هەرچوارپارچەی کوردستان ڕیشەی یەک دارن. کاتێک لە نێوانیاندا دیوار دروست دەکەین، خۆمان لاواز دەکەین. ئەمڕۆ هەولێر و سلێمانی یەک دەنگ بوون.
هەزاران کەس هاتنە سەر شەقام بۆ پشتگیری خوشک و براکانمان لە ڕۆژئاوا.
ئەمە نموونەیەکی ڕوونە کە کاتێک مەسەلەیەکی نەتەوەیی هەیە، هیچ سنوورێک ناتوانێت کوردان لە یەکتر جیا بکاتەوە. ئەمڕۆ نیشانمان دا کە دڵ و هزرمان لەگەڵ ڕۆژئاوایە.
شنیار ئەنوەر

