تەقەکردن لە هێزەکانی ئاسایش سەرکۆنە ئەکەم


بە توندی سەرکۆنەی تەقەکردن لە هێزەکانی ئاسایشی چەمچەماڵ دەکەم لەلایەن کەسانی تیرۆرست و لە یاسا دەرچوو وە داڵدەدراو لەلایەن پارتیەوە کە خۆی وەک پێشمەرگە ناساندووە.


حاشا ئەوانە پێشمەرگە نین و لە یاسا دەرچون و دەبێت بەزوترین کات روبەروی یاسا بکرێنەوە ە ناشبێت رێگەبدرێت پارتی ئازار و دۆخێکی مرۆیی وەک لافاوەکەی چەمچەماڵ بەکاربهێنێت بۆ سەپاندنی مەرامە تاوانکاری و ئاژاوەگێرییەکانی لە سنوری سلێمانی و گەرمیان.


تەقەکردن لە رۆڵەکانمان لە ئاسایش و هیزە ئەمنیەکان لەژێر هەرناوێک و هەر حزب و گروپێک بیکات کارێکی تیرۆرستی و تێکدەرانەیە، ئاسایش و ئارامی هاوڵاتیان دەخاتە مەترسییەوە و نابێت قبوڵ بکرێت. هیوای چاکبونەوە بۆ بریندارەکان دەخوازم، سەرخۆشی لە کەسوکارو بنەماڵەی “ ئاکۆ سابیر حەمە رەزا“ کارمەنی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی دەکەم خوای گەورە سەبوریان بدات رۆحی کاکە ئاکۆش شاد بکات.


شنیار ئەنوەر

ئەندامی پەرلەمانی کوردستان

١٣/١٢/٢٠٢٥