Blank

یەکێتی تاکە سەنگەری بەرگری کردنە لە خەڵک

شنیار ئەنوەر

وەزیرەکانی پارتی، لەڕێی سێبەرەکانیانەوە، هەر رۆژەو پرۆژەیەک دائەهێنن بۆ تاڵانکردنی گیرفانی خەڵک لەپێناو دەوڵەمەند کردنی کۆمپانیاکانی حیزب، رۆژێک تاپۆ ئەدەن بە کرێ، رۆژێک دەرمانی نەخۆشخانەکان، رۆژێک کارەباو رۆژێک مۆڵەتی کارکردنی کۆمپانیاکان و دواتریش سێکتەرەکانی تر، ئیتر بابزانین چی ئیبداعێکی تر ئەکەن لەو پێناوە. دیارە لای پارتی شتێک نییە بەناوی بەرژەوەندی گشتی، تەنها بەرژەوندی حیزب لەڕێی بەتاڵانبردنی  موڵک و ماڵی گشتی.

وەزیرەکانی یەکێتی بەرەی خەڵک و خزمەتکارن. وەزیری خوێندنی باڵا کرێی خوێندنی پارالێل لەسەر کەسوکاری شەهیدان و کەم ئەندامانی سەنگەر لادەبات، دەرماڵە دەهێنێتەوە بۆ خوێندکاران، زانکۆکان سەربەخۆ دەکات.

وەزیری پێشمەرگە و خودی کاک بافڵ بەردەوام لەگەڵ ئەمریکا و هاوپەیمانان لەسەرخەتن بۆ ئەوەی هاوکارییەکانی پێشمەرگە بەردەوام بێت، نەک وەک جەماعەت لیوایەکیان لە شنگاڵ خۆی تەسلیمی عێراق بکات.

وەزیری رۆشنبیری رێگەی نەداوە پارتی ئەو کەرتە بکات بە پارە و تۆمارکردنی میدیا و کەناڵەکان پرۆسەیەکی زۆر ئاسان و بێ سەرئێشەیە.

وەزیری کشتوکاڵ شەری شایستەی جوتیاران لەبەغداد دەکات.

پاشان ئەم بریارە سەقەتانەی پارتی بەس بە یەکێتی رادەگیرێت، ئۆپۆزسیۆنی ساختە و دوکانی سیاسی بۆ رازیکردنی پارتی لە خۆیان بەردەوام یەکێتیش ئەخەنە پاڵ کارە خراپەکانی پارتی، بەڵام خەیاڵتان خاوە.

هەتا خەلک ئەو جیاوازییە گەورانە نەبینێت کە هەتا یەکێتی بەهێزتر بێت بەرەی خەلک وفەرمانبەر بەهێزتر ئەبێت، بێ یەکێتی، پارتی بەردەوام ئەبێت لەم هەناگاوە بازرگانیانەی.


Share by: