خزمەتکردن بەخشندەییە، لە کەمپینی دەستی کراوەدا چیمان کرد؟
شنیار ئەنوەر
کورتەیەک لە چالاکییەکانمان لە مانگی ڕەمەزانی پیرۆزدا. سوپاس بۆ خوای گەورە، کە توانا و دەرفەتی پێ بەخشین لەم مانگە پیرۆزەدا ببینە هەوێنی خێر و دەستی یارمەتی بۆ هاونیشتیمانیانمان.
بەشێک لە کار و پڕۆژەکانمان بەم شێوەیە بوون:
ئاوەدانکردنەوەی ماڵی خودا: مزگەوتی "سیرین"مان بە تەواوی نۆژەن کردەوە و سەرجەم پێداویستییە سەرەکییەکانیمان بۆ دابین کرد.
• بۆکسی خۆراک: لە ڕێگەی کاک ئاراس خالیدەوە، لە قۆناغی یەکەمدا ١٠٠ بۆکسی خۆراکمان دابەش کرد. دواتر و لەبەر زۆریی داواکاریی هاووڵاتیان، لە قۆناغی دووەمدا ٧٣ بۆکسی ترمان گەیاندە دەستی خێزانەکان.
• خوانی سەر ڕێگای بەربانگ: بۆکس و ژەمی بەربانگمان بۆ ئەو ڕۆژووەوانانە دابین کرد کە کاتی بەربانگ لەسەر شەقام و دوور لە ماڵەکانیان بوون.
• پڕۆژەی مزگەوتی بچووک: لە هەنگاوێکی جیاوازدا، لە ڕێگەی بۆکسی تایبەتی بەرماڵەوە، شوێنی نوێژکردنمان لە (باخی گشتی و هەواری شار) ڕێکخست تاوەکو گەشتیاران و هاووڵاتیان لەسەر گیاو سەرشۆستە نوێژنەکەن بەڵکو لە ڕێگەی ئەو بۆکسە بچوکەوە کە بەرماڵێکی ٨ مەتری تێدایا تا بتوانن فەیز و بەرەکەتی نوێژ بەتاک یان جەماعەتیان لەدەست نەچێت.
• بزەی منداڵان: بۆ منداڵانی خێزانە کەم دەرامەتەکان، دەیان دەست جلوبەرگ و پێداویستی جەژنمان دابین کرد تا ئەوانیش وەک هەر منداڵێکی تر بە شادییەوە پێشوازی لە جەژن بکەن.
ئێمە هەمیشە دۆخ و گوزەرانی سەختی خەڵکمان لە پێش چاو بووە و ئامانجمان تەنها خزمەتە. خودا نوێژ و تاعات و خێری هەموو لایەک قبوڵ فەرموێت.

