ئەوەی بینیتان وەڵام بوو نەک بێ هیوایی


شنیار ئەنوەر


دوێنێ ڤیدیۆ و وێنەی خۆپیشاندانی “موچە خۆران” لە سلێمانی بو بە جێگەی باس و لێکدانەوەی تۆرە کۆمەڵایەتیەکان، بەڵام من وەک زۆر جار پێچەوانەکەی ئەبینم، ئەوە وەڵام بوو، نەک بێ هیوای.

وەڵامی خەلک و موچە خۆران بوو کە چیتر رێگە نایەن ئازار و قەیرانەکانی ئەوان ببێتە گۆڕەپانێک بۆ قەڵەوکردن و پێگەیاندنی کاندیدی دوکانە سیاسیەکان.

ئەوە وەڵام بوو کە خەلک تێگەشتووە کە چارەسەر راستکردنەوەی باڵانسی هێزە، بۆیان دەرکەوت ئەو هەستانەوەی یەکێتی لە هەڵبژاردنی کوردستان وایکرد ئاوەدانی زیاتر روو لە سلێمانی بکات، رێگری لە حوکمی تاک حزبی بکرێت، بەکارهێنانی کەمینەکان لە لایەن یەک حزبەوە کۆتای هات، هەنگاو هەنگاو گرفتی نەوت و موچە بەرەو چارەسەری کۆتایی ئەروات.

خەلک دەبینێت جگە لە یەکێتی هیچ هێزێک نیە بەر بە تاکرەوی بگرێت، گەرەنتی ئازادی سیاسی و بیروڕا بکات.



خەلک بۆی دەرکەوت شتێک بەناوی ئۆپۆزسێۆن نەماوە، ئەوەی هەیە دوکانی سیاسی و کەسابەتی چەند کەسێکە، نەک بەدیل و پرۆژە.


خەلک ئەیزانێت و بە بێدەنگی وتی “رێگەنادەم بەکاربهێنرێم بۆ قەڵەوکردنی کاندیدی بێ کردار، خەلک وەک من ئەیزانێ بەڵام من باسی دەکەم و ئەوان ئاوا لە شەقام و سندوقی دەنگدان وەڵام ئەدەنەوە.


خەلک دەزانێت یەکێتی لە بەرەی خەلکە. کەسانێکی قۆڵبر و دەستبر بەناوی سیاسی و بازرگانی ئێستا باجی دزینی مافی خەلک ئەیەن.

بۆیە خەلک هۆشیارە و دەزانێت چارەسەر لە کوێ یە و لای کێ یە.