ئەمڕۆ لە سلێمانی، پێشوازیم کرد لە خاتوو "شیلان فوئاد ئەلموفتی"، بەڕێوەبەری شعبەی ئەفراد لە وەزارەتی بەرگریی عێراق.
دیدارەکەمان جەختکردنەوە بوو لەسەر پاراستنی مافی کورد و پشکی خەڵکی کوردستان لە پۆستە کارگێڕی و سەربازییەکان لە ناو وەزارەتی بەرگریدا. گفتوگۆیەکی وردمان کرد سەبارەت بە پرسی دامەزراندن و زامنکردنی مافی گەنجانی کورد، بۆ ئەوەی ڕێگری بکرێت لە هەر جۆرە فەرامۆشکردنێک و هاوسەنگییەکی ڕاستەقینە لەو دامەزراوە گرنگەدا هەبێت.
شنیار ئەنوەر
٩ی نیسانی ٢٠٢٦

