سلێمانی و یەکێتی ماڵە ئارامەکە و جێ متمانەی کوردانن
شنیار ئەنوەر
ئەمرۆ لە دوای بانگەوازی مێژوی عبدوڵا ئۆجەلان بۆ کۆتایهێنان بە چەک و سەرپێخستنی ئاشتی لە تورکیا و ناوچەکە، ژمارەیەک گەریلای قارەمان لە شاری سلێمانی و لە ئەشکەوتی مێژویی جاسەنە مەراسیمی چەکدانانیان دەستپێکرد.
ئەمە شانازیە وە بەڵگەشە کە سلێمانی و خودی یەکێتی ماڵی ئارام و جێ متمانەی هەموو کوردانە، ماڵی ئازادی و ئاشتی و شۆرش و بەرخودانە.
شانازی ئەکەم کە خەلکی ئەم شارە حەیاتەم، شانازی ئەکەم کە لەگەڵ ئەم یەکێتیەی ئێستام چونکە یەکێتی لەگەڵ خەلک و کوردایەتی رەسەن و ئاشتیخوازە.
سەرکەوتن بۆ کوردستان