ئەمڕۆ ٢٢/٤/٢٠٢٦ سەردانی خاتو ئەمەلمان کرد لە بارەگای ئەنجومەنی ناوەند بەبۆنەی وەرگرتنی بەرپرسیاریتی نوێ وەک سەرۆکی بۆردی ڕێکخراوە دیموکراتیەکان.
خاتو ئەمەل یەکێکە لە ژنە سەرکردەو چالاک و دیارەکانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە هەمو وێستگەکانی ژیانیدا سەرکەوتوانە روبەروی بەرپرسیارێتیەکانی بۆتەوە.
لەم وێستگە نوێەشدا لەناخی دڵمەوە هیوای سەرکەوتن و سەرفزاری بۆ دەخوازم. سوپاس بۆ ئەو پێشوازیە گەرمەش.
شنیار ئەنوەر

