فاشلترین حزب لەکوردستاندا پارتیە.



شنیار ئەنوەر


خراپترین کابینە، کابینەکەی مەسرور بارزانیە، موچەی پێنادرێت و هەرەشەدەکات.  بەحساب مەسرور بارزانی ئەقدی ١٠٠ ملیار دۆلاری ئەکات لە ئەمەریکاو کەچی کۆمپانیاکانیشی وەهمیو بێدەستکەوتن. لەو گرێبەستە وەهمیانەی کە لەئەمەریکا کردی بەحساب کارەبا و هەلی کارو بوژانەوەی ئابوری بۆ کوردستان دابین دەکات. بەڵام دەرکەوت خاوەنی هیچ سەرمایەو پرۆژەیەک نین لەناوخۆی ئەمەریکا، ئەوەش وەهم و فێڵێکی تریان بو..

لەم جەنگە نوێیەشدا خۆی شاردۆتەوە کەس نازانێ لەکوێیە. سیاسی ئاقڵ ئەگەر دان بە شکستەکانیشیدا نەنێت لایەنی کەم باشترین بژاردە هەڵدەبژێرێت ئەویش ئەوەیە کە پارتی بەتایبەت مەسرو بارزانی دەستبەرداری پۆستی حکومەت بێت.

لەبەینی ئۆپزسێۆنێکی پۆپۆلیستی بێکردارو پارتیەکەی قەیران دروستکەردا، باشترین بژاردە پیشتیوانی خەڵکە بۆ ئەم یەکێتیەی ئێستا.