ئێستا زانیتان کێ باشە و کێ جاشە؟
شنیار ئەنوەر
مەسرور بارزانی و کلکەکانی لە سلێمانی ئاوا سەریانکردوە بەناویەکا و دژی سلێمانی و خەریکی پشێوی نانەوەن ، تینوی ڕژانی خوێنی خەڵکی ئەم شارەن، بەس بۆ ئەوەی بگەن بە مەرامە گڵاوەکانیان، کە دەڵێم دژی سلێمانی، ڕاپۆرت دەدەن بە نەیاران و دوژمنانی کورد بەتایبەت تورکیا، تا فڕۆکەخانەی سلێمانی سزابدرێت، تا کوردانی ڕۆژئاڤا سەرگەردان بکرێن.
ئەوە یەکێتیە لەبەرژەوەندیی خەڵک کاردەکات...
ئێستا زانیتان کێ لە بەرەی خەڵکە و کێ لە بەرەی دوژمنان؟
ئێستا ئەزانن ئەو پیلانگێڕییە دژی سلێمانی بۆ چییە و کێ لەپشتیەتی؟
پارتی ئەم یارییە بە تەنها ناکات، بەڵکو کۆمەڵێک کلکی وەک شاسوار و شێخی سەرگەردان، لە ئاست دوژمنکاریی تورکیا داردەستێکی حازری پیلانەکانی مەسرور بارزانیین.
خەیاڵتان خاوە، بەعس چۆکی بە خەڵکی کوردستان نەدا، ئێستا مەسرو کلکەکانی لەڕێگەی ئۆرۆدۆغانەوە دەتوانن؟