وڵاتی مەزن وە سەرکدەی مەزن ئاوایا
شنیار ئەنوەر
ئەمەریکا، بەهێزترین وڵاتی دنیایا، بەهێزترین چەکی هەیە لە دنیادا، بەهێزترین ئابوری هەیە، توانا تەکنەلۆژیای لەئاستێکی ئێجگار بەرزدایا. بەڵام، بەردەوام خۆی لەوە دەپارێزێت کە هەڕەشەی بەتال بکات، لەکاتێکدا دەتوانێت کاری مەترسیدار بکات.
چەندین مانگە دۆناڵد ترەمپ لەگەڵ ئێرانیەکان لەسەر خەتە تا ئەو شەڕە پەرەنەسێنێت و بابەتەکە دور لە شەڕو ئاژاوە چارەسەربێت.
کاتێکیش کە هێرشەکانی کردە سەر ئێران دوبارەی کردەوە کە ئاشتی دەوێت.
کەچی کابرای پارتی لای ئێمەش بەهەرەشەی بەتاڵ هەرێمی کوردستان و ژیانی خەڵکیان وێران کردوە. هەڕەشەی موچەیان کرد، لە دواکەوتنەوە بو بە موچە بڕان. دەوڵەتی سەربەخۆی کردبو بە هەرەشە کەلەکاتێکدا دەوڵەت دروستکردن بەهەرەشە ناکرێت، نیوەی خاکی کوردستانی لە دەستدا.
کاتێک پارتی فەرماندەی هێزە چەکدارەکان بون لە کەرکوک و مەخمورو، شەنگال دۆڕان. ئێمە بەهەڵبژاردن کەرکوک و دوزخورماتو خانەقینیشمان وەرگرتەوە.
ئێستا بپرسن کێ چارەسەری پێیەو کێ قەیران.