ئەمڕۆ ٣/٩/٢٠٢٥ سەردانی کۆمەڵەی رۆژم کرد وەچاوم کەوت بە بەڕێوەبەری کۆمەڵەکە بەڕێز شێخ ئەحمەد و ستافانی ئەزیزی ناوکۆمەڵەکە. ئەم کۆمەڵەیە لە ساڵی ١٩٩٢ دامەزراوە وە تایبەتە بە خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان.

ئەمڕۆ کەسانگەلێکی خاوەن بیرۆکە و پڕلەئیرادەم بینی کە هەریەکەیان و بەجۆرێکی جیاواز بە ئایدیاو بە دەستپێشخەری نوێەوە بەردەوام بون

لە خزمەت کردن بە کۆمەڵەکە و ئەندامان و هاوکار و هاوپیشەکانیان.

گوێم لە چیرۆک و داواکارییەکانیان گرت. لە راستیدا، لە ئایدیا و تواناو داواکارییەکانیان سەرسام بووم!!