Blank

پیرۆزبایم لە بەرێز یان لەڤجۆی کرد بەبۆنەی سەرکەوتنی بۆ کۆنگرێسی ویلایەتی ڤێرجینا

دوێنێ لە ویلایەتی ڤیرجینیا، داوەتکرام لە لایەن حزبی کۆماری بۆ پیرۆزبای و پشتیوانی لە هاورێمان بەرێز ئیان لەڤجۆی، کە توانی ساڵی رابردوو وەک یەکەم کۆماری لە ناوچەکەی ئێمە کورسی مسۆگەربکات بۆ کۆنگرێسی ویلایەتی ڤێرجینیا، کە چیرۆکيکی پر لە بەربەست بوو، منیش باسی ئەزمونی خۆمو کوردستانم بۆ

کرد و باسی کاری هاوبەش و هەماهەنگی زیاترمان کرد لە داهاتودا.

لە ئێستادا حزبی کۆماری لە ویلایەتی ڤێرجینیا لە هەڵکشانێکی زۆر باشدایە و لە واشنتۆنیش کۆمارییەکان کۆنگرێس و کۆشکی سپییان کۆنترۆڵکردووە. چاوەروانی چوارساڵی پر لە جوڵە و گۆڕانکاری دەکرێت.

شنیار ئەنوەر

ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسێۆنی یەکێتی

ئەمەریکا


Share by: