بۆ مەسرور بارزانی،
شنیار ئەنوەر
ئەو هەڵمەتە قێزەونە ڕابگرە. ئەگەر نا بابەتی جۆناسان مور و ژنەکەی کە ئێستا لە دادگای ئەمریکایا وە تۆ لە ناوەراستی کێشەکەدایت بەدرێژای قسەی لەسەر ئەکەین.
ئنجا با پێت بڵێم، من وەک شنیار ئەنوەر ئەندامی پەرلەمانی کوردستانم لە چوارچێوەی فراکسێۆنی یەکێتی دا، پەیوەستم بەسیاسەت و ستراتیجی و بەرنامەی حزبەکەو وە بەرژەوەندیە باڵاکانی کوردستانەوە.
لە ئێستادا، گفتوگۆ هەیە لەنێوان ئێوەو یەکێتیدا، بۆ ڕێزگرین لە رەوتی کۆبونەوەکان، وە بۆ پاراستنی بەژەوەندی باڵای خەڵکی کوردستان، وە لەسەر داوای چەند دۆستێکی بیانی، کەهانمان ئەیەن ، ژینگەکە بە ئاراستەی لێکنزیک کردنەوە ببەین، وە دان بەخۆمانا بگرین. خۆمان نەهێنینە ئاستی هەلمەتە نزمەکەی ئێوە.
سەرەرای هەمو تێبینی و گرفتەکان ، بونی حکومەتێکی یەکگرتوی دادگەر، وە پەرلەمانێکی کارا باشترین بژاردەی خەڵکی کوردستانا.
بەڵام لە دوای هەلمەتی هەلبژاردنەکانەوە بەبریاری راستەوخۆی مەسرور بەرزانی و دەزگاکەتان هەڵمەتیکی ئێجگار نزمتان دژی من دەستپێکردەوە پر لە چەواشەو درۆ.
ئێوە کە کاتتان نەبو سەرێک لە چەمچەمال بەن و دو وشەتان بۆ ئەو شارە هەبێت، چۆن ئەو هەمو کاتەتان هەیە بۆ تەرخانکردنی ئەو هەلمەتە چەواشەکارە. ئێوە بەدرۆ ئەتانەوێت من ناشرین بکەن، بەڵام من بەخستنە روی بەڵگەی دروست ئەتوانم خەونتان لێ تاڵ بکەم. وە ئیمپراتۆریەکەتان کەلەسەر قوتی خەڵک دروستکراوە بهەژێنم.
لەبەرخاتری بەرژەوەندی باڵای خەڵکی کوردستان زۆر مەلەف و بەلگەی گرنگ هەیە لەسەر خۆتان و ژیانی تایبەتیتان کە لە ئەمەریکا بەدەستم گەیشتوە دەستی بۆ بەرین وە ژیانتان لێتاڵ بکەین، وە باکیشمان بە هیچ بوختان و هەرەشەو درۆ دەلەسەیەکتان نیە. لەبەرەوە ڕێزی خۆتان بگرن.
چ گلەی و گرفتێک هەیە ڕاشکاوانە لە کۆبونەوە فەرمیەکان باسیکە، بەحساب حزبت هەیە، لیژنەی دانوسانتکار هەیە ئەو سوکایەتیە بە سەرکردایەتی حزبەکەت راگرە، دائەنیشیت لە کۆبونەوە لەگەل یەکێتی، کەچی بەیانی لە پەیجەکانتەوە ئیحترامی کۆبونەکان ناگریت لە هەلمەتە چەواشەکارەکانتان بەردەوامیت
بێحورمەتیش سنوری هەیە.
ئاگادارم کردیت،
وە خوای گەورە رۆژ بەرۆژ زیاتر کارە قێزەونەکانی ئێوە کەشف دەکات و ئێمەش دەپارێزێت.
شنیار ئەنوەر
ئەندامی پەرلەمانی کوردستان

