ئەمڕۆ ١٥/٢/٢٠٢٦لە نوسینگەی پەرلەمانی سلێمانی پێشوازیم لە ژمارەیەک هاوڵاتی کرد


ئەمڕۆ یەکشەممە، وەک بەشێک لە ئەرکی پەرلەمانتاری، لە نوسینگەی پەرلەمان چاوم کەوت بە ژمارەیەک هاوڵاتی کە بە مەبەستی پێشکەشکردنی داواکاری و چارەسەرکردنی کێشەکانیان سەردانیان کردبووین.


بەشێک لە گیروگرفتی هاوڵاتیان پەوەندیدار بوو بە دەزگاکانی حکومەت و دامەزراوەکان، پاش گوێگرتن لە داواکاریی و کێشەکانیان بەڵێنی ئەوپەڕی هاوکاریم پێدان کە بەدواداچون بۆ داواکاریەکانیان دەکەم و ئەوەی لە دەسەڵاتی مندابێت بۆیان چارەسەردەکەم. 

پێشوازی و دیداری هاوڵاتیان بەشێکە لە بەرپرسیارێتیمان کە هەفتانە وەک ئەرکێکی پەرلەمانتاریی جێبەجێیدەکەین و لە نزیکەوە هاوڵاتیان دەبینین بۆ بەدواداچوونی کێشە و داواکارییەکانیان.