جارێکی تر ئەیڵێمەوە

پارتی و باڵە خۆسەپێنەکە با واز لە درۆکردن بەناوی منەوە بهێنن، من سیفەتم وایە دوو چاووم هەیە لە خوا نەبێت لە هیچ کەس ناترسم، هەمیشەش بۆچونەکانی خۆم بە راشکاوی و راستەخۆ لە پەیجی فەرمی خۆم و دەزگا فەرمییەکانەوە بڵاودەکەمەوە.

بڵاوکردنەوەی لێدوانی ساختە و وتەی نەشیاو بەناوی ئێمەوە سیفەتی پارتی و باڵە خۆسەپێنەکەیەتی، کە باش دەزانن بوێری ئەوەیان نیە روبەروو قسەمان لەسەر بکەن،  چونکە دەزانن چەکوشی دادگەری و حەقبێژیمان باش دەیان کوتێ.

بۆچونی من لەسەر هەڵوێستی هەر بنەماڵە و کەسایەتیەک لەگەڵ یەکێتی کاردەکات یان دوردەکەوێتەوە هەمان بۆچونی فەرمی حزبەکە و سەرۆکایەتی یەکێتی یە، مێژوو سەلماندویەتی کاروانی خەباتی یەکێتی بەردەوامە و تێکۆشان و پاراستنی بەرژەوەندیە باڵاکانی کوردستان ئەرکێکی پیرۆزە و پێویستی بە بەردەوامی و پشوو درێژی هەیە.

شنیار ئەنوەر

ئەندامی پەرلەمانی کوردستان