پارتی خاڵێکی رەشی تری خستە سەر دیموکراسی هەرێم

پارتی بە بەردەوامیدان بە دەستگیرکردنی رۆژنامەنوسان، بەردەوامە لە دروستکردنی عەیبە و شەرمەزاریی بۆ پرۆسەی دیموکراسی و مافی مرۆڤ لە هەرێمی کوردستان.

فەرمانی دەستگیرکردن بۆ رۆژنامەنوس (هاوار وریا خاس) لە دەزگای میدیایی کۆباس و سزادانی بە ساڵێک زیندانی تەنیا لەسەر بنەمای ئەوەی بە دڵی پارتی ئیشی نەکردووە نیگەرانی کردم چونکە یەکەم جار نیە پارتی دەزگای کۆباس هەراسان دەکات. رۆژنامەنووسی کارێکی پیرۆزە، ئێمەش پئشتیوانتان دەبین. لێرەشەوە دەمەوێت بڵێم سیاسەتی ئێستای یەکێتی بۆ رێککردنەوەی باڵانسی هێز لە کوردستان بۆئەوەیە سنورێک بۆ ئەم رەفتارانەی پارتی دابنرێت تاوەکو نەتوانێت دامەزراوەکان بۆ رقی حزبایەتی خۆی بەکاربهێنێت و ناو و ناوبانگی هەرێمیش هێندەی تر لەکەدار نەکات.

شنیار ئەنوەر

ئەندامی پەرلەمانی کوردستان

٤/٧/٢٠٢٦