هەمو مێژوەکەی پارتی پڕێتی لە خیانەت، هەر لە خیانەتی ٣١ ی ئاب و لەدەستدانی لە ٪٤٥ خاکی کوردستان و نۆکەرایەتی بۆ دوژمن بەسەر بردووە، چۆن لە چەمکی "دەنگی ئازاد" تێئەگەن. ئەگەر ڕەخنەگرتن لە پارتی و وتنی ڕاستییەکان بەلای ئێوەوە "کۆیلایەتی" بێت، ئەوە نیشانەی ئەوەیە عەقڵتان لەناو زیندانێکی تاریکدایە لەسەر ئەو بنەمایا هەناسەکانتان درێژدەکەنەوە.
گلەیەکانی خەڵک لە یەکێتی زۆر ئازایانەو ڕاشکاونە گەیاندومە. من هەرگیز نابمە کۆیلەی کەس. هەموو تاوانەکەم ئەوەیە ڕاستی ئەڵێم؛ ڕاستییەکی ئەوەندە تاڵ کە ئێوە و میدیاکانتان بەرگەی ناگرن جگە لە سوکایەتی بەخۆتان، هیچ ئارگیومێنتێکتان نییە. من نە کۆیلەی کەسم و نە ئەشبمە کۆیلەی کەس، بەڵام ئێوە کۆیلەی کورسی و پارەکانتانن
من لێرەم بۆ ئەوەی ڕاستییەکان بڵێم، ئێوەش بەردەوام بن لە پۆستە بێ ئاستەکانتان، چونکە ئەمە تەنها ئەوە دەسەلمێنێت کە من لەسەر ڕێگایەکی ڕاستم.

