کاتێک “چالاکوان” ئەبێتە مشکی بەردەستی شێخێکی شکاوو ئەم و ئەو
شنیار ئەنوەر
ژینگەی ئۆپۆزسیۆن بەجارێک بۆگەنیکردووە، ئێستا کۆمەڵێ دۆڕاوی سیاسی لە تایپی شێخی دۆڕاوی سەرگەردان کە مەبەستم لاهورە کۆمەڵێک بەناو چالاکوانی بەکارهێنراو بەرداوەتە ئێمە و رۆژ نیە کۆمەڵێ درۆ و چەواشەکاری نەکەن بەناومانەوە.
من خۆم بە ئاشکرا چالاکی و کارەکانم لە ئەمریکا بڵاودەکەمەوە و باسی هەوڵ و کۆبونەوەکانی خۆمکردووە، پێموایە خەلک دەبێت بزانێت من وەک نوێنەری ئەوان بەچییەوە سەرقاڵم، تەنانەت لە ئەمریکا خەلک خشتەی سەردان و کۆبونەوە و کاتە خۆش و ناخۆشەکانی سەرۆکی ئەمریکا و نوێنەرەکانیان ئەزانن، ئەمەش بەشێکە لە شەفافیەت و راستگۆبون لەگەڵ خەلک.
بەڵام شێخی دۆڕاوی دەرکراو و کرێگرتە دەستبەتاڵ و سۆشیاڵ خۆرەکانی لە ئەوروپا بەکار ئەهێنێت و لەخۆیانەوە چیرۆکی هەڵبەستراو بەناوی من و حزبەکەمەوە بڵاو دەکەنەوە وەک ئەوەی شتێکی زۆر گرنگیان دۆزیبێتەوە.
من لە هەموو کاری چالاکوانی و رۆژنامەوانی رۆژێک نەچوم درۆ و زانیاری ناراست لەسەر هیچ کەس و بەرپرسێک بڵاوبکەمەوە بۆ لایک و کۆمێنت، لەمەش گرنگتر نەمهێشت هیچ کەس و لایەنێک بەکارمبهێنێت بۆ یاری قێزەونی خۆیان. ئازایانە سەرۆکی حکومەتم بردە دادگا و هەنگاو هەنگاو رای گشتیم ئاگادارکردەوە لە کارەکانم.
خۆشبەختانە خەڵک هۆشیارە نایەڵێت بە ئاسانی بەلارێدا ببرێن، ئێمە سیاسەت لە تاریکیدا ناکەین هەتا سۆشیاڵ خۆر و بێ ئێشەکانی بەناو چالاکوان چیرۆکی بێ بنەما لەسەر ئێمە بڵاو بکەنەوە و بەری خۆر بە بێژنگ ناگیرێت.