هێرشکردنە سەر ماڵی سەرۆکی هەرێم ئیدانەئەکەم
شنیار ئەنوەر
ماوەی مانگێکە هەرێمی کوردستان و دامەزراوەکانی لە لایەن کۆمەڵێک هێزی کرێگرتەوە لە ناوخۆی عێراق بێ هیچ بیانویەک هەرێمی کوردستان و هێزی پێشمەرگە و دامەزراوەکانی دەوڵەت دەکەنە ئامانج، دواترینیشیان ماڵی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بوو لە شاری دهۆک، کە ئەمە ئاماژەی بونی سیاسەتێکی دوژمنکارانەیە بەرامبەر بە کورد و هەرێمی کوردستان.
لە ئێستادا هەرێمی کوردستان لەبەردەم پێشهاتێکی مەترسیداردایە. دەبێت لەڕووی سیاسی، ئابووری و دیپلۆماسییەوە خۆمان بۆ رووبەڕووبوونەوەی تەحەدییەکان ئامادەبکەین، و فشارەکان زیاد بکرێن کە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و ئەمریکا و ئەوروپا بە تەنیا بە ئیدانەکردن نەوەستن، بەڵکو دەبێت هەرێمی کوردستان چەک و پێویستی تەواوی بەرگریکردن لە خۆی و پاراستنی دامەزراوە هەستیارەکانی دەوڵەتی لەبەردەست بێت، بەتایبەت کە بەشێکی زۆر لە هەرەشەکان لە ناوخۆی عێراقەوە دەکرێتە سەر هەرێم.
چیتر هاوسۆزی و ئیدانە بەس نین، بەڵکو پشتیوانی لۆجستی و بەرگری بکرێتە بنەمای هەوڵە دبلۆماسییەکان لەگەڵ ئەوروپا و ئەمریکا

