کەمتیارەکە دەرکەوتەوە



شنیار ئەنوەر


خۆتان دەزانن کەمتیار زۆر پیس خۆرەو هیچ دیسپلینێکو یاساو ڕێسایەکی دارستان نازانێت.

سیفەتی کەمتیار وایە لەوجێیەی کەلێی

دائەنیشێت دەبێت پیسی بکات.

لەوماوەیەی پێشوو، سەردانی باشووری ئەفەریقام کرد لەوێ چوینە باخچەی ئاژەڵان. پاشان بردیانین بۆ جێی کەمتیارەکان، ئەوەی سەیربوو لەلام حەوزی بچوک بچوکی ئاویان بۆ کەمتیارەکان دروستکردبوو، ئەوەندەم دەزانی کەمتیارەکان هەریەکەیان و  دەچووە ناو حەوزی ئاوەکەو پڕیان دەکرد لەمیزوو پاشان مەلەیان تێدادەکرد. باوەڕکەن ڕێک شاسوارم بیرکەوتەوە ئەویش ڕێک سیفەتی کەمتیار هەیە لەسەر درۆو پیسی و پۆخڵەوات دەژیت.

هەموو ڕۆژێک ڤیدۆیەک دەکات، تا کارە ژێربەژێرو سەفەقات و پیسەکانی و دەستتێکەلکردنەکەی لەگەڵ تورکیا بشارێتەوە بۆشی ڕاست نابێتەوە.

خۆی کوشتووە خۆی بڕیوە حسابی بۆ بکرێت کەچی حساب بۆ کورسیەکەی کاکە حەمە زیاتردەکرێت تا شاسوار چونکە شاسوار کابرایەکی هیچەو بەهاو شەخسیات و متمانەیەکی نیە لای کەس.

لاتان سەیرنەبێت هەر بەیەکجاری لە باخچەی ئاژەڵانی چاڤیلاند قەفەزێکیان بۆ دانا چونکە هەر لەوێ دەردەکەوێت.