من ناکۆکی زۆرم هەیە لەگەڵ عەلی حەمە ساڵح بەس سیناریۆکانی پارتی جێگەی گاڵتەجاری و بەزەیین
شنیار ئەنوەر
پارتی هەرگیز خۆی نوێناکاتەوە، هێشتا تێناگات تەسویر کردن و بڵاوکردنەوەی وێنە و ڤیدیۆی شەقامەکانی کوردستان نەک نایاسایی نیە، بەڵکو کارێکی رۆتینی رۆژانە یە و بەردەوام رۆژنامەنوسان و بلۆگەر و یوتوبەر دەیکەن، مەگەر کۆریای باکور ئەو جۆرە چالاکیانە قەدەغە بکات.
پارتی لەلایەک باسی زیرەکی دەستکرد دەکات و لەلایەکی تر وێنە و ڤیدۆگرتنی شەقامەکانی هەولێر وەک هەرەشە بۆسەر ئاسایشی نیشتیمانی لەقەڵەم دەدات، کە بەراستی ئەم بیرکردنەوەیە جێگەی گاڵتەجارییە.
تێبینی: پارتی پاسەوانێکی عەلی حەمەساڵحی دەستگیرکردووە گوایە ڤیدیۆی چەند جێگایەکی گشتی لە شەقامەکانی هەولێر گرتوە و دواتر ئەو ڤیدۆیەیان لە هەندێک گروپ و پەیج بڵاو بونەوەتەوە، گوایە ئەمە هەرەشەیە لەسەر کوردستان، بەراستی جێگەی بەزەییە بیرکردنەوەکانی پارتی.